‌ڤیدیۆ؛مانچستەر یونایتد گەیشتە قۆناغی داهاتوو

وێستگە سپۆرت-


لە خولی ئەوروپیدا، یانەی مانچستەر یونایتد سەرکەوتنی بەدەستهێناو بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک لە یانەی ئەندەرلەختی بردەوە، بەوەش گەیشتە قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی ئەوروپی.

لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی چارەکی کۆتاییدا، مانچستەر یونایتد لە یاریگای ئۆڵدترافۆرد، میوانداری یانەی ئەندەرلەختی کرد.

لە تایمی یەکەمداو لە خولەکی ١٠ دا ، هەنریک مختاریان گۆڵی یەکەمی بۆ مان یونایتد کرد ، دواتر لە خولەکی ٣٢ دا سفیان هەنی گۆڵی بەرامبەربوونەوەی بۆ ئەندەرلەختکرد.

دواتر لەبەر ئەوەی لە هەردوو تایمدا بە گۆڵێک یەکسانبوون یارییەکە چووە کاتی زیادکراوەوە.

لە کاتتی زیادکراوەکاندا ، مارکۆس ڕاشففۆرد لە خولەکی ١٠٧ دا گۆڵی دووەم و پێشکەوتنی بۆ مانچستەر یونایتد کرد.

یارییەکەش بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵیک بە سودی مان یونایتد کۆتاییهات و بەوەش گەیشتنە قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی ئەوروپی.


AM:09:52:21/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 1971 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌