‌گەر چێڵسی نازناوەکە بباتەوە، یاریزانەکان بەم بڕە پاداشت دەکرێن

وێستگە سپۆرت-


یانەی چێڵسی ئینگلیزی پێشەنگی ڕیزبەندی خولی نایابی ئینگلتەرایگرتووە، سەرۆکی یانەکەش بۆ زیاتر هاندانی یاریزانەکان، بەڵییان پێ دەدات ئەگەر نازناوەکە بەرنەوە، ئەوا بە پارە پاداشتیان دەکات.

لە چەند هەفتەی ڕابردوودا یانەی چێڵسی پێشەنگی ڕیزبەندی گرتبوو تۆتنهامیش دووەم بوو، بە جۆرێک بوو کە چێڵسی بە ١٠ خاڵ پێش تۆتنهام بوو، بەڵام لە ئێستادا یانەی تۆتنهام بە جیاوازی ٤ خاڵ لە چێڵسی پێشەنگەوە دوورە ، ئەوەش وایکردوو کە ترسی لەدەستدای ئەو پلەیەیان هەبێت.

بە پێی هەواڵێکی ڕۆژنامەی زە سەنی بەریتانیا، سەرۆکی یانەکە بڕیاریداوە یاریزانەکان ٤ ملیۆن پاوەند وەربگرن ئەگەر هاتوو نازناوەکەیان بردەوە.

ئەو پاداشتە هەموو یاریزانەکان دەگرێتەوە ئەوانەشی کە پێکانیان هەیەو ئەوانەشی کە زۆر بەشدارییان لە یارییەکەدا نەبووە، وەک ئەوەی لە ڕۆژنامەکەدا باسی کردووە.

هەروەها ئەگەر هاتوو چێڵسی توانی  تۆتنهام ببڕێت و بگاتە یاری کۆتایی جامی یەکێتی ئینگلتەرا، ئەوا پاداشتەکە لە ٤ ملیۆنەوە دەبێت بە ٥ ملیۆن پاوەند.


AM:09:53:21/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 7092 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌