‌بە وێنەوە؛ ئامادەکاری ریاڵ مەدرید بۆ کلاسیکۆی زەوی دەستیپێکرد

وێستگە سپۆرت-


دوای بردنەوە گەورەکەیان بەرامبەر بە بایرن میونخ لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپادا ،یانەی ڕیاڵ مەدرید بە ڕاهێنەرایەتی زیدان دەستی بە ئامادەکاری بۆ یاری کلاسیکۆ کرد.

ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، ڕیاڵ مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری یانەی بەرشەلۆنە دەکات کە لە هەفتەی ٣٣ی خولی ئیسپانیادایە.

لە ڕاهێنانەکاندا گاریس بەیڵ بە باشی ڕاهێنان دەکات،  هەروەها چەند یاریزانێکیش لە تیپی دووەمەوە هاتبوون بۆ ڕاهێنان لەگەڵ تیپی یەکەم ، هەروەها ڤاران هێشتا لە قۆناغی چاکبوونەوەدایەو بە تەنیا ڕاهێنانی کرد ، پیپیش چارەسەری سروشتی وەردەگریت.


 




AM:09:54:21/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 3918 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌