‌سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید نیازی گرێبەستێکی چاوەڕواننەکراوی هەیە

وێستگە سپۆرت-



سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید لە پێناو بەهێزکردنی ئیدارەی یانەکە، دەیەوێت گرێبەستێک ئەنجامبدات کە لە دەرەوەی یاریزان کڕینە.

بە پێی هەواڵیکی ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانیا، فلۆرنتینیۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ڕیاڵ مەدرید، پلانی ئەوەی داناوە بۆ بەهێزکردنی ڕیاڵ مەدرید گرێبەست لەگەڵ ئادریانۆ گالیانی، جێگری سەرۆکی پێشووی یانەی ئەی سی میلان بکات.

گالیانی لە ساڵانی ڕابردوودا کاری زۆری بۆ گەشەکردنی میلان کردووەو سەرپەرشتی چەندین گرێبەستی کردووە ، بەڵام لە دوای ئەوەی کە میلان بە چینییەکان فرۆشرا، ئەویش دەستی لە کارەکەی کێشایەوە.

پێرێزی سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ گالیانی هەیە و هەردووکیان لە تۆپی پێی ئەوروپادا شارەزان ، بۆیە سەرۆکی ڕیاڵ مەدرید دەیەوێت سود لە بیرۆکەکانی گالیانی وەربگرێت.

بە پێی سەرچاوە هەواڵییەکان هیچ گرێبەستێکی فەرمی لە ڕیاڵ مەدریدەوە بۆ گالیانی نەچووە، بەڵام ئەوە پێشنیارێکەو کراوە تاکوو ئەو ڕیککەوتنە ئەنجامبدرێت.


AM:09:57:21/04/2017


ئه‌م بابه‌ته 32022 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌