‌نهێنیەکی نێوان مەلا عەلی کەڵەک و هەڵکەوت زاهیر ئاشکرا دەبێت

وێستگە ستایل-

هەڵکەوت زاهیر ئاوازدانەری کورد ئەمرۆ نوێترین وێنەکانی لەگەڵ مەلا عەلی کەڵەک بڵاودەکاتەوە.

هەڵکەوت زاهیر ئەم وێنانە پاش لێدوانەکانی بڵاوکردەوە کە دوێنی شەو لە کەناڵی (ئەڤین ئاسۆ) دەربارەی نهێنی چاوپێکەوتنەکەی لەگەڵ (مەلا عەلی کەلەک) وتبووی" کە نەخۆشێکمان هەبووە و مەلا عەلی کەڵەکیش چارەسەری بۆکردووە" ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە وەڵامی هەمان پسیاردا مەلا عەلی کەلەک وتبووی: کە مەبەست لەو سەرەدانە بەهۆی برایەکییەوە بووە کە دەیویست هەڵکەوت زاهیر کارێکی هونەری بۆ بکات.

لێدوانە دژ بە یەکەکانی مەلا عەلی کەلەک و هەڵکەوت زاهیر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا هەرای ناییەوە و هەوادارەکانیشیان پسیاریان دەکرد کە ئایا کامەیا مەبەستی راستەقینەی  چاوپێکەوتن و سەرەدانەکانی ئەم دوو کەسایەتییە دیارەکەی کوردستان بۆ لای یەکتر.




ئه‌م بابه‌ته 31717 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.