‌سوودە تەندروستیەكانی خواردنی شلیك

وێستگە ستایل-

وێستگە ستایل-


شلیك یەكێكە لە میوە وەرزیە بەتامەكان و كەم كەس هەیە ئارەزوی خواردنی ئەم میوەیە نەكات، ئەگەر یەكێكیت لە عاشقانی ئەم میوەیە ئەوە پێویستە زانیاری تەواو لەسەر میوە تایبەتەكەت بزانیت .

1- پێكهاتەكانی ئەم میوەیە وایكردوە وەك دژە بەكتریایەكی بەهێز كاربكات و ئەمەش بەرگری جەستە بەهێز دەكات دژی نەخۆشی .

2- باڵانسی ئاستی شەكری ناو خوێن ڕادەگرێت ، لەبەر ئەوە زۆر خواردنی توشی نەخۆشی شەكرەت ناكات و بڕێكی زۆر شەكری تیادا نیە .

3- ئەگەری توشبوون بە جەڵتە كەمدەكاتەوە ، لەبەر ئەوە تەمەنت هەرچەندێكە باشتر وایە رۆژانە چەند دەنكێك لەم میوە یەتامە بخۆیت .

4- دژە شێرپەنجەی و گەشەی خانە شێرپەنجەییەكانی  جەستەی مرۆڤ كەمدەكاتەوە .

5- یەكێكە لەو میوانەی چارەسەری بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن دەكات .

6- لەناو شلیكدا دوو هێندەی میوەی ترێ ڕیشاڵ هەیە  ، لەبەر ئەوە بیخۆ و ترست نەبێت .

7- زیاتر لە پرتەقاڵ ڤیتامین سی لە پێكهاتەیدا هەیە .

8- سێ هێندەی مۆز كالۆری و ووزە بە جەستە دەبەخشێت .

9- ئەو كاتەی هەستت بە خەمۆكی كرد ئەوە تەنها چەند دەنكێك لەم میوەیە وەك دەمانی چارەسەری خەمۆكی بخۆ و خەمەكەت بیر دەچێتەوە .

سەرچاوە:صحتي 
 


AM:11:46:20/03/2017


ئه‌م بابه‌ته 3936 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌