‌10 خۆراك لە توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك دەتپارێزێت


وێستگە ستایل-


هەموو دەزانین خواردنی خۆراك بەشێوەیەكی ڕلستەوخۆ كاریگەریان دەبێت لەسەر تەندروستی مرۆڤ ، نەخۆشی شێرپەنجەی مەمك یەكێكە لە نەخۆشییە بڵاوەكان لەناو خانمان لە جیهاندا ، خواردنی 10 جۆری خۆراك بۆ خانمان ئەگەری توشبونیان بەم نەخۆشییە كەم دەكاتەوە .


1- قارچك : لەناو ئەم خۆراكەدا پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەری تیادایە : ئەمەش گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان لاواز دەكات بە تایبەت لە دوای تەمەنی 400 ساڵی كە سووڕی مانگانە دەوەستێت .

2- برۆكۆلی:لەناو ئەم سەوزەیەدا بڕێكی باش پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەر هەیە " " و ئەمەش توانای ئەوەی هەیە بەسەر گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان زاڵ بێت ، لەبەر ئەوە ئەوەندەی دەتوانیت لەناو شۆربا و خواردنەكانتدا ئەم سەوزەیە زیاد بكە و بیخۆ.

3- هەنار: لەناو هەناردا ترشی " Ellagic acid " هەیە و ئەمەش دەتوانێت دەردانی ئەو ئەنزیمانەی ناو لەش كەمبكاتەوە كە توانای ئەوەیان هەیە خانە شێرپەنجەیەكانی تایبەت بە مەمك كەم  بكەن  ، لەبەر ئەوە باشتر وایە ئەم میوەیە بە فرێشی یان ڕۆژانە 250 میلیلتر لەشەربەتی فرێشی ئەم میوەیە بخۆیتەوە .

4- نیسك: لەناو تەواوی بەرهەمە پاقلەمەنيەكان بەكشتی و نیسك بە تایبەتی "فۆلیك ئەسید" هەیە و ئەمەش بە هەمان شێوە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك كەمدەكاتەوە .

5- گوێز: بەهۆی دەوڵەمەندی ئەم خۆراكە بە ئۆمیگا سێ و ماددە دژە ئۆكسێنەرەكان وایكردووە ئەم خۆراكە توانای خاوكردنەوەی گەشەی خانە شێرپەنجەییەكانی هەبێت .

6- شاتوو : دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەر و ئەمەش بەرگری لەش بەهێز دەكات دەتوانیت لەگەڵ  ساردەمەنی بیخۆیت یان بیكەیتە شەربەت یان هەر جۆرێكی دیكە كە خۆت ئارەزووی بكەیت .

7- سیپَناغ : ترشی فۆلیك كە لەناو ئەم سەوزەیەدا هەیە %40 لە ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك دەتپارێزێت ، دەتوانیت ئەم سەوزەیە وەك شۆریا یان بیكەیتە زەڵاتەوە و بیخۆیت.

8- هێلكە : ماددەی "Choline  " كە لە ناو هێلكەدا هەیە %24 ئەگەری توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك كەمدەكاتەوە لەبەر ئەوە هیچ نەبێت هەوڵبدە لە ژەمێكدا هێلكەیەك بخۆیت ڕۆژانە .

9- ماسی : بڕێكی باش ڤیتامین و ئۆمیگا سێی تیادایە و و ئەمەش توانای كەمكردنەوەی گەشەیی خانە شێرپەنجەییەكانی هەیە بە بڕی %24 ، هەفتەی ژەمێك ماسی با لە خواردنەكانتدا هەبێت و ئەگەر زیاتریش بێت ئەوە باشتر .

10- نانی بۆر: ئەم جۆرە لە نان بڕێكی زۆر باش ڕیشاڵی تیادایە و ئەمەش توانای ئەوەی دەبێت گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان كەمبكاتەوە.

سەرچاوە:كل يوم معلومة طبية 

 




ئه‌م بابه‌ته 11648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.