‌خەوی باش پێستی ڕوخسار جوان دەكات


وێستگە ستایل-

توێژینەوەیەكی نوێ ئەوەی سەلماندوە كەمخەوی هۆكارە بۆ تێكچونی پێستی ڕوخسار و كەمبونەوەی سەرنجڕاكێشی لە لای كەسی بەرامبەر.
ئەم توێژینەوەیە لە كۆمەڵەی " شاهانە ی كراوە بۆ زانستەكان" بڵاوكراوەتەوە و تیایدا ئەوە هاتووە كەمخەوی بۆماوەی چەند شەوێك هۆكار دەبێت بۆ ئەوەی بە چەند پلەیەك ناشرین دەربكەوێت .

بێگومان  ئەو پەڵە ڕەشانەی لەژێر چاوەكان دەردەكەوێت كاریگەری دەبێت لەسەر جوانی ڕوخسار و سەرنجڕاكێشی لای بەرامبەرەكەی و كەمخەوی یەكێك دەبێت لە هۆكارەكانی دەركەوتنی ئەم پەڵانە لەژێر چاو ، بۆ ئەم توێژینەوەیە چەند كەسێك بەژداریان كردووە كە نیشانەكانی ماندوێتی لەسەر ڕوخساریان دیارە و توێژەرەوەكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە ئەم كەسانە تەندروستیان باش نییە و كەس ئارەزووی ئەوە ناكات تەماشایان بكات .

ئەم توێژینەوەیە لەسەر 25 خوێندكاری كچ و كوڕ ئەنجامدرا و و داوایان لێكرا بۆ ماوەی دوو شەو لەسەر یەك بە ئارامی بخەون و دوای یەك هەفتە داوایان لێكرا كە دوو شەو لەسەر یەك تەنها چوار كاتژمێر بخەون لە هەر شەوێكدا و لەو دوو كاتە جیاوازەدا وێنەیان گیرا بێ ئەوەی ماكیاجیان لە ڕوخساریان دابێت و ئەم وێنانە پیشانی چەند كەسێكی دیكە درا بۆ ئەوەی دیاری بكەن كە كام لە وێنەكانی بەژداربووەكان جوانترە .

هیچ كەس ئارەزووی ئەو ڕوخسارانەی نەكرد كە كەمخەوتنبوون چونكە وەك نەخۆش دەركەوتوون و كەسیش هەست بە ئارامی ناكات ئەوكاتەی لەگەڵ كەسێكی نەخۆشدا دەچێتە دەرەوە .

گایل بریۆر كە توێژەرەوە و مامۆستای زانستە دەرونیەكانە لە زانكۆی لیڤەرپۆل و ئەندامی كۆمەڵەی زانستە دەرونیەكانە لە بەریتانیا لەسەر ئەم بابەتە دەڵێت " ئەو كاتەی شێوەی كەسێك سەرنجت ڕادەكێشێت ئەوە هەستێكی خۆنەویستانە ئەمە لای مرۆڤ دروست دەكات و تەنها لە تەماشاكردنەوە دەتوانرێت ئەوە دیاری بكرێت كەسەكە كەمخەوتوە یان باش نوستوە" ، بۆ ئەوەی هەمیشە سەرنجڕاكێش بیت و خاوەنی تەندروستیەكی باش و پێستێكی جوان بیت ئەوە شەوانە بە بڕی پێویست بنوو .

س:BBC




ئه‌م بابه‌ته 21308 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.