‌چەند ڕێگەیەك بۆ چارەسەر كردنی برینی ناو دەم


وێستگە ستایل-

هەندێكجار برین لەسەر لێو یان پوك دروست دەبێت و ئەمەش بێزاركەر دەبێت بۆ كاتی نانخواردن و هەندێكجار چارەسەری برینەكانی ناو دەم كەمێك درەنگ دەكەوێت و قورس دەبێت، بەڵام دەتوانیت تەنها بە چەند پێكهاتەیكی سروشتی چارەسەری ئەو برینانە بكەیت كە لەسەر پوك و لێو و ناو دەمت دروست دەبێت .

1- لیمۆ: دەتوانیت تەنها چەند دڵۆپێك لە ئاوی لیمۆ بەكاربهێنیت بۆ چارەسەری برنی ناو دەم ، ڕاستە ئازارت دەدات بەڵام تەنها چەند چركەیەكە و دواتر ئازارەكەت نامێنێت و برینەكە زوو چاك دەبێتەوە ، دەتوانیت چەند دڵۆپێك ئاوی لیمۆ و كەوچكێك هەنگوین تێكەڵاوی  پەرداخێك ئاوی بكەیت  و بەم گیراوەیە غەرغەرە بە دەمت بكە ئەمە یارمەتی زوو چاكبونەوەی برینی ناو دەم دەدات .



2- گێزەر :دەتوانیت گیراوەیەكی تایبەت لەگێزەر دروست بكەیت بۆ چارەسەری برینەكانی ناو دەم ، گەڵا سەوزەكانی بەشی سەرەوەی گێزەر لەگەڵ پارەچەیك گێزەر وورد بكە و بۆ ماوەی 10 خولەك لەناو بڕێك ئاودا بیكوڵێنە ، دواتر ئەم گیراوەیە بپاڵێوە و ئاوەكەی بخەرە ناو شوشەیەكەوە و ئەوكاتەی برین لەناو دەمتدا دروست بوو بەم گیراوەیە غەرغەرە بەدەمت بكە زۆر بەسوودە بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە .



3- چای ڕەش : ڕەنگە زۆر جار ئەمەت بیستبێت غەرغەرە كردن بە چای ڕەش سوودی هەیە بۆ چارەسەری برینی ناو دەم ، بەڕاستی ئەم بابەتە وایە و چای ڕەش دەوڵەمەندە بە پێكهاتەی ئارامكەرەوە لەبەر ئەوە دەتوانیت وەك چارەسەری برینی ناو دەم بەكاربهێنیت .



سەرچاوە:CNN
 




ئه‌م بابه‌ته 4560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.