‌شەش ڕێگا بۆ دابەزین و توانەوەی چەوری ورگ

وێستگە ستایل-

بوونی ورگ یەکێکە لە کێشە بێزارکەرەکان و بەشێوەیەکی گشتی هەردوو ڕەگەز پێوەی دەناڵێنن، چونکە شێوازێکی ناڕێک بەلەشولاریان دەبەخشێت و جگە لەوەی ئەو چەوریەی لەو ئاستەدا کۆبۆتەوە زیانی هەیە لەڕووی تەندروستیەوە.

بەپێی ماڵپەڕی "fustany" ئەم شەش ڕێگایە دەبێتە هۆی لابردن و توانەوەی چەوری ورگ:

گیراوەی ئاو و لیمۆ یەکێکە لە پێکهاتە بەسوودەکان و چەوری لەش دەتوێنێتەوە و سوودی بۆ جگەریش هەیە، هەوڵبدە ڕۆژانە بەیانیان بە گەدەی خاڵی بیخۆرەوە، بێگومان ئەگەر ئاوەکە گەرم بێت باشترە.

خواردنەوەی زەنجەفیل و هەنگوین یارمەتی توانەوەی چەوری ورگ دەدات بەشێوەیەکی خێرا، لەهەمانکاتدا کرداری هەرس خێرا دەکات، دەکرێت زەنجەفیل بکوڵێنیت لە ئاودا دواتر لەگەڵ هەنگوین تێکەڵی بکە و بیخۆرەوە.

هەوڵبدە جوڵەیەکەی زۆر بکە، لایەنی کەم ڕۆژانە نیو کاتژمێر وەرزش بکە، دوورکەورەوە لە بەکارهێنانی ڕێگا ئاسانکاریەکان وەک بەرزکەرەوە و قادرمەی کارەبایی.

ڕۆژانە بەپێی پێویست بخەوە، چونکە کەم خەوی دەبێتە هۆی تێکدانی بەرهەمهێنانی چەوری لەش، کار لەباری دەروونی دەکات و کێش زیاد دەکات، هەربۆیە پێویستە ڕۆژانە 8 کاتژمێر بخەویت.


هەوڵبدە واز لە خواردنی شەکر و شیرینی بهێنیت، چونکە سەرچاوەی کۆبوونەوەی چەوری و قەڵەویە.

خواردنەوەی چای سەوز یارمەتیت دەدات تا بە خێرای چەوری دەوری ورگت بتوێتەوە، کرداری هەرس خێرا دەکات.




ئه‌م بابه‌ته 53180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.