‌ئەم خۆراكانە هۆكار دەبن بۆ تواندنەوەی چەوری زیاددەی وورگ

وێستگە ستایل-

كۆبونەوەی چەوری زیادە لە وورگدا یەكێكە لەو كێشە باوانەی لەناو خانمان و پیاواندا زۆر بڵاوە ، ئەم كێشەیە هۆكار دەبێت بۆ توشبوون بە نەخۆشیەكان شەكرە و دڵ و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن و كەمخەوی .

چەند خۆراكێك هەیە كە چارەسەر دەبێت بۆكەمكردنەوەی چەوری زیاددەی وورگ لەوانەش:

1-قەلاس(شۆفان): یەكێكە لە بەروبومەكانی دانەوێڵە بڕێكی زۆر ڕیشاڵ لەپێكهاتەیدا هەیە و ڕێگری دەكات لە كۆبونەوەی چەوری زیادە لە وورگدا و هەستكردن بە تێربون زیاد دەكات.

2-بەرهەمەكانی شیر كە چەوری پێكهاتەیدا نەبێت : هۆكار دەبن بۆ تواندنەوەی چەوری زیادەی وورگ بۆ ئەوەش باشتر وایە لە ژەمە خۆراكەكانی ڕۆژانەدا بەرهەمەكانی شیر بخۆن.

3-بەردەوام قسە دەكرێت لەسەر ئەوەی هێلكە هۆكار دەبێت بۆ زیادكردنی ڕێژەی كۆلیسترۆلی خوێن یان كەمكردنەوەی ،بەڵام لەڕاستیدا هێلكە هۆكار دەبێت بۆ كەمبونەوەی چەوری وورگ و بڕێكی زۆر ئاسن و ڤیتامینەكان بەجەستە دەبەخشێت.

سەرچاوە:s7days





ئه‌م بابه‌ته 14116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.