‌هۆكارە بۆ خەمۆكی

وێستگە ستایل-


توێژەرەوەكان ئەوەیان ئاشكرا كرد كە بۆهێڵێكی تایبەت لەناو مێشكی مرۆڤدا ئەگەری زۆری هەیە هۆكار بێت بۆ توشبوون بە خەمۆكی .

ساڵانە زیاتر لە 300 ملیۆن كەس توشی خەمۆكی دەبن لە سەرتاسەری جیهاندا و ئەم ژمارەیەش ساڵانە زیاتر دەكات و لەگەڵ زیاد بوونی ژمارەی توشبوان بە خەمۆكی ئێستا لە جیهاندا هەوڵەكان لە كاردایە بۆ ئەوەی هۆكاری سەرەكی توشبوون بەم حاڵەتە دەرونیە ئاشكرا بكرێت بۆ دۆزینەوەی چارەسەری پێویست .

توێژەرەوەكان لە كۆلێژی پزیشكی لە زانكۆی " میرلاند " توانیویانە ئەو جۆرە بۆهێڵە دەست نیشان بكەن كە هاوبەشە لەنێوان مشكی تاقیگە و مرۆڤدا و بەرپرسە لە گۆڕانكاریەكانی ناو مێشك و و هۆكارە بۆ خەمۆكی .

لە توێژینەوەكانی پێشودا ئەوە هاتوە پەیوەندی هەبووە لەنێوان جۆرێك بۆهێڵی تایبەت كە لەناو مێشكدا هەیە لەگەڵ توانای یادەوەری و خەمباری و خۆشەویستی .

دكتۆرە "ماری كای لۆبۆ " مامۆستای یاریدەدەر لە بەشی نەخۆشیە دەماری و دەرونیەكان و بەرپرسی ئەم توێژینەوەیە دەڵێت " بۆ ئەنجامی ئەم توێژینەوەیە پێویستمان بە توێژینەوەی دیكە هەیە بۆ ئەوەی تەواوی بەشەكانی مێشك پشكنینی بۆ بكرێت هەتا بزانرێت هۆكاری دیكەی خەمۆكی مرۆڤ چییە "

ئەم خانمە پزیشكە دەڵێت " هیوام وایە ئەم توێژینەوەیە بمانگەیەنێت بەڕێگەیەكی دروست بۆ دۆزینەوەی دەرمانی پێویست بۆ ئەم حاڵەتە" 



AM:08:54:17/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 3176 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌