‌بەكارهێنانی چەند جۆرێك دەرمان كاردەكەنە سەر توانای سێكسی

وێستگە ستایل-


خواردنی هەندێك جۆری دەرمان زیانی لاوەكی دەبێت لەسەر تەندروستی وەك "سكچوون و سەرگێژخواردن و خەواڵووی "، لەگەڵ ئەوەشدا خواردنی هەندێك  لە دەرمان كاریگەری دەبێت لەسەر توانای سێكسی لەوانەش :


- دەرمانەكانی دژە هەستیاری " هیستامین " : بەردەوام خواردن و بەكارهێنانی ئەو دەرمانەی چارەسەری هەستیاری دەكەن كاریگەری دەبێت لەسەر توانای سێكسی و چێژ وەرنەگرتن لەو پەیوەندیە ،ئەم جۆرە دەرمانە كاریگەری دەبێت لەسەر هەردوو ڕەگەز چونكە بڕێك لە پێكهاتەی خەولێخەریان تیادایە و ئەمەش كاریگەری لاوەكی دەبێت لەسەر پەیوەندی سێكسی بۆ ئەوەش پێویستە كاتی خواردنی دەرمانە بگۆڕیت .

- دەرمانە ئازار شكێنەكان : لەناو ئەم جۆرە لە دەرمان پێكهاتەی "ئەفیوون " هەیە كە خوادنی بۆ ماوەیەكی درێژ و بەبەردەوامی كاردەكاتە سەر هۆرمۆنەكانی جەستە و بەتایبەت بۆ خانمان چونكە توانای گەیشتن بە چێژ لە پەیوەندیەكە كەمدەكاتەوە ، بۆ ئەم حاڵەتەش پێویستە ڕای پزیشك وەربگریت لەسەر بەكارهێنانی ئەم جۆرە لە دەرمان و بۆ كەمكردنەوە ئازاریش پێویستە زیاتر پشت ببەسترێت بە وەرزشكردن و چارەسەری سروشتی .

- دەرمانی كەمكردنەوە و دابەزاندنی ئاستی كۆلیستڕۆڵ : بەردەوام بەكارهێنانی ئەم دەرمانە بەشێوەیەكی ڕۆژانە بەتایبەت بۆ پیاوان كاریگەری خراپی دەبێت لەسەر توانای سێكسی چونكە ئەم دەرمانە لەگەڵ هۆرمۆنی تیستۆسیتیرۆن  كارێك دەكات و ئەمەش كاریگەری لاوەكی دەبێت لەسەر پەیوەندی سێكسی .

هەركات لەگەڵ بەكارهێنانی ئەم دەرمانانە هەستت بە كێشەیەك كرد ئەوە پێویستە سەردانی پزیشك بكەیت بۆ وەرگرتنی ڕێنمایی تایبەت لەسەر بەكارهێنانی ئەم دەرمانانە یان وەرگرتنی چارەسەر بە هۆرمۆنی تیستۆسیتیرۆن .


PM:02:04:17/07/2017


ئه‌م بابه‌ته 18148 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌