‌10 ڕێگە بۆ سوود وەرگرتن لە شێداركەرەوەی لێو


وێستگە ستایل-


شێداركەرەوەی لێو جۆر و تامی جیاوازی هەیە و زیاتر لە وەرزی زستاندا بەكاردەهێنرێت چونكە لەم وەرزەدا كێشەی وشكبونەوەی لێو زیاترە  و كەش و هەوا وشكە ، جگە لە سوود وەرگرتن لەسووراوی لێو بۆ شێداركردنەوەی لێوەكانت دەتوانیت بەم 10 ڕێگەیەش سوود وەربگرت لەشێداركەرەوەی لێوكانت .

1- ئەگەر كێشەی تەقینی بەشی پشتەوەی پێكانت هەیە بە تایبەت كاتێك پێڵاوی نوێ دەكڕیت و  بەرز ە و ڕەقە ئەوە  دەتوانیت سوود وەربگریت بۆ نەرمكردنەوەی پێستی پشتە پێكانت بۆ ئەوەی بریندار نەبێت و پێڵاوە ڕەقەكان ئازاری پێكانت نەدەن .


 

2- ئەگەر ئەڵقە یان مستیلە لە پەنجەت توند بوو و ویستت لە پەنجەت دەریبهێنیت ئەوە تەنها بە كەمێك شێداركەرەوەی لێو شوێنی مستیلەكە چەور بكە ئەمە یارمەتی ئاسانكردنی هاتنە دەرەوەی مستیلەكە لە پەنجەت دەدات .




3- ئەو كاتەی چرچی و تەقیوی لە پێڵاو جانتا چەرمەكەدا دروست بوو ئەوە تەنها بە كەمێك لە شێداكەرەوەی لێو شوێنی تەقیویەكە چەور بكە ئەمە ڕێگر دەبێت لە زیاتر تەقین و دڕاندنی پێڵاو و جانتاكەت . 



4-سوودی لێوەربگرە بۆ چەوركردنی شوێنی برین و تەقیووی سەر پێستت و دواتر بە برین پێچێك برینەكەت دابپۆشە . 
 


6- بۆ نەرمكردنەوەی تاڵە موەكانی برۆ دەتوانست سودی لێببینیت بەڵام ئاگاداربە مەیدە لە ڕەگی برۆت بۆ ئەوەی زیانی پێنەگات .




7- لە وەرزی زستاندا نەك تەنها تەقینی لێو زۆر دەبێت بەڵكو دوای توشبوون بە پەتا و هەڵامەت زۆرێك لە ئێمە بەدەست تەقینی پێستی دەوری لوتمانەوە دەناڵێنین دەتوانیت شێداركەرەوەی لێوەكانت بۆ چارەسەری تەقینی پێستی لوتت بەكاریبهێنیت .  



8- ئەگەر لە شوێنێك هیچ سەرچاوەیەكی ڕوناكیت دەست نەكەوت ئەوە دەتوانیت ئەمە وەك مۆم بەكاربهێنیت بۆ ماوەیەكی دیاریكراو تەنها دەنكێك شقارتەی تێبكە و دایگیرسێنە . 
 




9- كاتێك زنجیری چاكەت و قەمسەڵەكەتت بۆ داناخرێت و لە شوێنێكدا قەتیس دەبێت و ناجوڵێت ئەوە تەنها بە كەمێك كرێمی شێدار كەرەوە چەوری بكە و ئەنجامەكەی ببینە .
 


10- بۆ ئەوەی بۆنەكەی زۆر بمێنێتەوە پێش ئەوەی عەار بدەیت لەسەر مەچەكت بە شێداركەرەوەی لێوت سەر مەچەكت چەور بكە و دواتر عەترەكەی لێبدە بۆنەكەت زیاتر دەمێنێتەوە . 






ئه‌م بابه‌ته 2071 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.