‌پێنج بەرهەمی جوانكاری زیان بە پێست دەگەیەنن

 
وێستگە ستایل-


پێست جەستەی ڕوپۆش كردوە بەركەوتنی هەرزیانێك بەم بەشەی لەش هۆكارە بۆ تێكچوونی جوانی مرۆڤ ، بۆ ئەوەی پێستت بە گەشاوەی بمێنێتەوە باشتر وایە لەبەكارهێنانی ئەم جۆرە كەرەستانەی جوانكاری دوور بكەویتەوە .


1- گەرماوكردن لەناو بانیۆیەك كە پڕ كرابێت لە سابوون ، ئەمە زیان بە پێست دەگەیەنێت ئەگەر بۆماوەیەكی زۆر تیایدا بمێنیتەوە و ئاو نەكەیت بە پێستتدا .

2- هەموو ئەو شامپۆیانەی پێكهاتەی كیمیاوی زۆری تیادایە و هیچ پێكهاتەیەكی سروشتی لەخۆی ناگرێت ، ئەمە دووژمنی پێستتە .

3- دوور بكەوەرەوە لە بەكارهێنانی شامپۆی شۆردنی جەستەت كە ماددەی زینك لە پێكهاتەیدا هەبێت .

4- سابوونی ڕەنگاو ڕەنگ چونكە ئەو ڕەنگە ناسروشتیەی لەپێكهاتەیدا هەیە زیان بە پێستت دەگەیەنێت .

5- ئەو بەرهەمە جوانكاریانەی بڕێكی زۆر عەتر لەپێكهاتەیاندا هەیە زیان بە پێست دەگەیەنن .

بۆ ئەوەی خاوەنی پێستێكی جوان و گەشاوە بیت لە بەكارهێنانی ئەم پێكهاتانە بۆ پێستت دوور بكەوەرەوە .

سەرچاوە: فۆشیا 




ئه‌م بابه‌ته 1560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.