‌چەند ڕێگەیەك بۆ پاراستنی منداڵ لە توشبوون بە سكچوون


وێستگە ستایل-

سكچوون یەكێكە لەو كێشە تەندروستیانەی زیان بە مرۆڤ دەگەیەنێت و ڕێژەی ئاو لە جەستەدا كەمدەكاتەوە و لە ماوەیەكی كەمدا مرۆڤ لاواز دەكات ، سكچوون كاریگەری مەترسیداری دەبێت لەسەر منداڵ زیاتر لەمرۆڤی بەتەمەن ، د.هێرش حمە رەئوف پسپۆڕی تایبەت لە نەخۆشیەكانی منداڵان چەند ڕێنماییەكی تایبەت پێشكەش دەكات بۆ ئەوەی منداڵەكان پارێزراو بێت لە توشوون بەسکچوون.

1: پێویستە منال خواردنی دەرەوە نەخوات

2: سەوزە و میوە جوان بشۆرێتەوە دواتر بدرێت بە مناڵ

3: دەبێت منال فێر بکرێ دەستی بشوات پێش و پاش نان خواردن

4: باشترین ئاو بۆ مناڵ ئاوی ماڵەوەیە پاش ئەوەی جوان دەکوڵێنرێت

5: کاتێک خواردن هەڵگیرا لە بەفرگردا لە یەکجار زیاتر گەرم نەکرێتەوە

6: ئەگەر هاتوو تووشی سکچوون بوو شلەمەنی بدرێت بە مناڵ و سەردانی پزیشکی پێ بکرێت

ئا: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی




ئه‌م بابه‌ته 643 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.