‌چەند بیرۆكەیەك بۆ دابەزاندنی كێش لە ماوەی یەك هەفتەدا



وێستگە ستایل-

ئارەزوو كردن لە پۆشینی هەموو جۆرە جلوبەرگێك جەستەیەكی ڕێكی دەوێت ، ئەو كەسانەی قەڵەون ڕەنگە نەتوانن بەویستی خۆیان ئەوە بپۆشن كە ئارەزووی دەكەن ، ئەگەر كێشت زۆرە دەوتوانیت سوودلەم 10 بیرۆكەیە وەربگریت بۆ ئەوەی كێشت داببەزێت .

1-ئاو بكە بە خواردنەوەی سەرەكی ڕۆژانەت : لەناو شەرەبەت و خواردنەوە ووزە بەخشەكان نزیكەی 100 كالۆری بەجەستە دەبەخشێت ،هەوڵبدە ماوەی یەك هەفتە تەنها ئاو بخۆرەوە و خواردنەوەكانی دیكە كەمبكەرەوە بۆ ئەوەی ببیت بەخاوەنی جەستەیەكی ڕێك و كێشی لەشت داببەزێت.

2- ئەو خواردن و خواردنەوانە كەمبكەرەوە كە شەكری دەستكرد لە پێكهاتەیدا هەیە بۆ ئەوەی جەستەت ڕێك بێت و كێشت كەمبكات .

3- ڕۆژانە 30 خولەكی زیاددە بخەرە سەر كاتی نوستنت ، واتە سی خولەك زیاتر بنو چونكە خەو ئارامی بەجەستەت دەبەخشێت و و وادەكات بزانیت چی دەخۆیت و كەمتر بخۆیت .

4- شیر و بەرهەمەكانی شیر زۆر بخۆرەوە كە برۆپایۆتیك لەپێكهاتەیدا هەیە چونكە ئەم جۆرە خواردنەوەیە هاوسەنگی بەكتریا سوودبەخشەكانی ناو گەدە ڕادەگرێت .

5-هەوڵبدە خۆت هێور بكەیتەوە ، دودڵی و قەلەقی ڕێژەی هۆرمۆنی ئەدرینالین لە جەستەدا زیاد دەكات و ئەمەش سوتانی خواردن و كالۆری جەستە خێراتر دەكات و وادەكات زوتر برسیت بێت .

6-یەكێك لەو خواردنە تایبەتانەت كەمبكەرەوە كە هەمووكات ئارەزووی دەكەیت بۆ ئەوەی كێشی لەشت داببەزێت دڵنیابە چێژ لە ئەنجامی كارەكەت نابینی ئەگەر كەمێك ماندوو نەبیت .

7-ئەوەندەی دەتوانیت خۆت بگرەوە لە خواردنی نانی سپی و پاستا و مەعكەرۆنی ، چونكە ئەمانە هۆكاری زیادبوونی كێشن .

8-خوێ لە ژەمەكانتدا كەمبكەرەوە ، چونكە زۆربونی سۆدیۆم لە لەشدا هۆكارە بۆ ئاوسانی جەستە .

9-پێش ئەوەی وەرزش بكەیت كوپێك قاوە بخۆرەوە : خواردنەوەی كوپێك قاوە پێش وەرزش كردن یارمەتی دابەزاندنی كێش و تواندنەوەی چەوری زیاددەی جەستە دەدات .

10- بۆ  ژەمی نیوەڕوان ماسی یان یەكێك لە خواردنە دەریایەكان بخۆ ، ئەمە یارمەتی بەهێزبوونی ماسولكەكانی جەستە دەدات و دەتكات بە خاوەنی جەستەیەكی ڕێك .

سەرچاوە:صحتی






ئه‌م بابه‌ته 3832 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.