‌بۆچی كۆرپەی ساوا زمانی دەردەهێنێت؟


وێستگە ستایل-


منداڵی ساوا ناتوانێت قسە بكات و ئەوەی مەبەستێتی بیدركێنێت تەنها توانای ئەوەی هەیە پێبكەنێت و بگری ، زمان دەرهێنان یەكێكی دیكەیە لەو ئاماژانەی مانای تایبەتی هەیە و كاتێك منداڵ ئەمە دەكات مانای وایە مەبەستێكی هەیە و دەیەوێت شتێك بە دایك و باوكی بڵێت .

ڕەنگە هەندێك دایك و باوك بترسن كاتێك دەبینن منداڵەكەیان زمان دەردەهێنێت ، بەڵام چیتر ترسی ناوێت و پێویستە وەك دایك یان باوك مانای ئەم كارەی منداڵەكەت بزانیت .

1-هەندێكجار كە منداڵەكەت زمانی دەردەهێنێت مانای ئەوە دەگەیەنێت برسیەتی و دەیەوێت ئەوە بە دایكی بگەیەنێت ، بە تایبەت ئەو كاتەی شیر بە منداڵەكەت دەدەیت و هێشتا زمانی دەردەهێنێت مانای ئەوە دەگەیەنێت تێر نەبوە .

2- ڕەنگە هۆكارێكی دیكەی بەردەوام زمان دەرهێنانی منداڵەكەت ئەوە بێت كە بە لوت هەناسە دەدات و بەدەم دەیداتەوە.

3- ئەوكاتەش كە منداڵ تەمەنی دەبێتە سەروو شەش مانگ و توانای ئەوەی دەبێت نان بخوات ئەوە كە تێر خواردن نەبێت زمانی دەردەهێنێت و دەگری وەك ئاماژەیەك بۆ تێر نەبوونی .

4- ڕەنگە منداڵ كێشەیەكی هەبێت لە زمانیدا و ڕژێن و هەڵئاوساوی لەژێر زمانیدا هەبێت بۆیە ئەم كارە دەكات .

5- زمان دەرهێنانی منداڵ لەكاتی یاریكردندا ڕەنگە هۆكارەكەی ئەوە بێت منداڵەكە بیەوێت گاڵتەو گەپ لەگەڵ ئەو كەسە بكات كە یاری لەگەڵ دەكات .

6- هەندێكجار ئەم ڕەفتارەی منداڵ هۆكارەكەی ئەوەیە ئارەزووی خواردنی ئەو خواردنە ناكات كە پێت داوە و لەڕێی زمانیەوە دەیكاتەوە دەرەوە و لەم حاڵەتەدا چیتر زیاتر پێ مەدە .

7- توشبوون بە هەستیاری و هەوكردنی قوڕگ هۆكارێكی دیكەیە بۆ زمان دەرهێنانی منداڵ .

سەرچاوە:صحتى 




ئه‌م بابه‌ته 3368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.