‌تایبەت بە خانمان ...كرێمێكی ئەساس بۆ پێستت بەكار مەهێنە كە ئەم پێكهاتانەی تیادا بێت


وێستگە ستایل-


كرێمی ئەساسی جۆری باش یەكێكە لەو پێكهاتە جوانكاریانەی كاری خۆی دەكات و ئەو كەموكوڕیانە دەشارێتەوە كە لەسەر ڕوخسار دروست دەبێت ، لەم دواییانە كرێمی ئەساسی نوێ كۆمپانیاكان بە جۆرێك بەرهەمی دەهێنن چارەسەری زیپكە بكات و سوود بە پێست بگەیەنێت ، بەڵام تا ئێستا ئەم مەترسیەی بەكارهێنانی كرێمی ئەساست زانیوە كە زیان بە پێست دەگەیەنێت ؟

لەسەر ئەم بابەتە ڕاستییەكی مەترسیدار هەیە كە ڕەنگە هەتا ئێستا كەس پێی نەوتبێتیت ئەویش پەیوەندی هەیە بەو پێكهاتانەی لەناو كرێمی ئەساسدا هەیە ، ئەگەر ئەو كرێمە ئەساسەی بۆ ڕوخسارت بەكاریدەهێنیت پێكهاتەی ( پارابین) ی تیادایە ئەوە زیان بە پێستت دەگەیەنێت و هۆكار دەبێت بۆ دەركەوتنی نیشانەكانی پیری پێش وەخت لەسەری و پێست چرچ دەكات و بە گشتی زیانی دەبێت بۆ تەندروستی مرۆڤ .

پێكهاتەی (پارابین) ماددەیەكی كیمیاوی پارێزەرە واتە بۆ ئەوەی ماوەیەكی زۆر كرێمی ئەساسەكە بمێنێتەوە و سوودی لێوەربگیرێت بۆ بەكارهێنان ، ئەم پێكهاتەیە كاریگەری دەبێت لەسەر تێكدانی هۆرمۆنەكان و مەترسی توشبوون بە شێرپەنجەی مەمك و پێست زیاد دەكات و لە زۆربەی كرێمەكانی ئەساسدا هەیە .

pic 

جگە لە( پارابین) پێكهاتەی (میتیلبارابین) لەناو پێكهاتەی كرێمی ئەساسی پێستدا هەیە پێست لە زیانەكانی تیشكی بنەوشەی دەپارێزێت بەڵام ئەمە كاریگەری خراپ دەخاتە سەر DNA و ئەمەش ناتوانرێت چارەسەر بكرێت كاتێك زیانی پێدەگات و ڕەنگی پێست دەگۆڕێت و پێست زوو چرچ دەكات .

PIC 

ڕاستیەكی دیكەش هەیە كە پێویستە تۆی خانم لێی ئاگاداربیت ئەویش ئەوەیە چەند پێكهاتەیەكی دیكە لە دروستكردنی كرێمی ئەساسدا بەكاردەهێنرێن كە هۆكارن بۆ وشكبوونەوەی پێست و ئەمەش وادەكات هێڵەكانی چرچی زوو لەسەر پێست دەربكەوێت ، لەبەر ئەوە دوور كەوتنەوە لە بەكارهێنانی كرێمی ئەساسی پێست باشترین هەنگاوە بۆ دوور بوون لەزیان و مەترسیەكانی ئەم پێكهاتە كیمیاویە و لە هەمان كاتدا ئەگەر بەكاریشی دەهێنیت هەوڵبدە جۆرێك بەكاربهێنیت ئەم پێكهاتانەی لەناودا نەبێت .

سەرچاوە:shefinds





ئه‌م بابه‌ته 3580 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.