‌بەم شێوەیە چارەسەركردنی كڕێشی سەر بكەن

وێستگە ستایل-

كڕێش یەكێكە لەو كێشە بەر بڵاوانەی كە روبەڕوی دەبینەوە لەوەرزی زستاندا، ئەگەر كڕێشی سەر چارەسەر نەكرێت كاریگەری دەبێت لەسەر دروستبونی زیبكەو وشك بونەوەی پێستی دەموچاو، لەبەر ئەم هۆكارانە چارەسەركردنی زۆر پێویستە.

بەكار هێنانی چەند زەیتێكی سروشتی باشترین كاریگەری دەبێت بۆ چارەسەركردنی كرێشی سەر، جگەلەوەش بەئامادەكردنی چەندگیراوەیەكی سروشتی كە دەتوانی دروستیان بكەیت بۆ بنە بڕكردنی ئەم كێشەیە.

1ـ گیراوەی زەیتی گوێزی هندی وئاوی لیمۆ
گوێزی هینی قژ لە وشك بونەوە دەپارێزێت،ئاوی لیمۆكە كاریگەریەكی راستەوخۆی دەبێت بۆ نەهێشتنی كرێش، بڕێكی پێویست لەزەیتی گوێزی هندییەكە گەرم دەكرێت پاشان چەند قەترەیەك لە ئاوی لیمۆكەی تێكەڵاو دەكەیت دواتر بە پەنجەكانی دەست بڵاوی دەكەیتەوە بە پێستی سەرتا، بۆ ماوەی دوو كاتژمێر بمێنێتەوەو پاشان بشۆرێت.

2ـ زەیتی بادەم وماست و ئاوی لیمۆ
ماست كاریگەری راستەوخۆی دەبێت بۆ چارەسەركردنی كرێش و قژ بیقەدار دەكات، زەیتی بادەمەكەش كاریگەری دەبێت بۆ زوو درێژ بونی قژ، ئاوی لیمۆكەش دەبێتە هۆی نەمانی پێستی مردوو كە هۆكارێكە بۆ دروستبونی كڕێش، هەرسێپێكهاتەكە تێكەڵ دەكرێت، پاشان لە قژ بدرێت بۆ ماوەی یەك كاتژمێر بمێنێتەوەو پاشان بشۆرێت.

3ـ زەیتی كونجی
كاریگەریەكی راستەوخۆی دەبێت لەسەر نەهێشتنی كرێش، ناشهێڵێت قژ زو سپیبێت، زەیتەكە پێش بەكارهێنان تۆزێك گەرم دەكرێتەوە، پاشان بۆماوەی چەند كاتژمێرێك بمێنێتەوە لەسەر پێستی سەر.




ئه‌م بابه‌ته 4917 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.