‌10 ڕێگەی ئاسان بۆ بەدەستهێنانی دڵی ئەو كەسەی خۆشت دەوێت


وێستگە ستایل-

یەكەم دیدار و یەكەم بینین كاریگەری دەبێت لەسەر ناخ و دەرونی كەسی بەرامبەرت، بەجۆرێك ئەگەر یەكەم جارت وەك كەسێكی باش و میهرەبان دەربكەویت ئەوە كاردانەوەیەكی باش لەسەر بەرامبەرەكەت جێدەهێڵیت.


خانم ئەو كاتەی كەسبێكت خۆش دەوێت تەنها ئەم 10 ڕێگەیە بەكاربهێنە بۆ بەدەستهێنانی دڵی كەسی بەرامبەرت .

1- كەسێكی كراوەبە بەڵام سنوری خۆت مەبەزێنە و ڕێگەش مەدە كەس سنوری تۆ بشكێنێت ، بەجۆرێك وەك كەسێكی كراوەی زیرەك ڕەفتار بكە .

2- گەرموگوڕ ڕەفتار بكە لە قسەكردنتدا ، چونكە كەسانی ساردوو سڕ لە گفتوگۆدا ناچنە دڵەوە .

3-خانمێكی نەرم و نیانبە .

4- ئازابە و متمانەت بەخۆت هەبێت ئەو كاتەی لەگەڵ كەسێك دەكەویتە گفتوگۆكردن .

5- تەماشای ناوچاوی كەسی بەرامبەر بكە ئەوكاتەی قسەی بۆ دەكەیت.

6- ئەگەر ئارەزووی ڕەنگی ڕەش دەكەیت ئەوە جلی ڕەنگ ڕەش لەبەر بكە ئەم ڕەنگە كاریگەری دەبێت لەسەر كەسی بەرامبەر.

7- بۆ لێوەكانت سوراوی ڕەنگ سوور بەكاربهێنە زۆر سەرنجڕاكێش دەردەكەویت .

8- دەنگت زۆر بەرو مەكەرەوە لەكاتی قسەكردندا و خۆت تێكمەدە .

9- ئەو بۆنە لەخۆت بدە كە ئەو ئارەزووی دەكات بۆ ئەوەی بزانێت كە تۆ ئەوت مەبەستە .

10- كەمێك ڕۆمانسی خۆت نیشانبدە و گرنگی پێبدە كاتێك لەگەڵی دادەنیشیت .

سەرچاوە:سيدتى 




ئه‌م بابه‌ته 6453 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.