‌چۆنیەتی ڕەفتاركردن لەگەڵ كەسە بێ هیواكان

 
وێستگە ستایل-

ژیانت چەندە باش بێت لە كۆتایدا كەسانێك دەناسیت كە بەردەوام خەمبارن و كێشەیان هەیە و بێ ئومێدن ، هەندێكجار بۆ ئەوەی مرۆڤ ژیانی وێران نەبێت پێویستە دوور بكەوێتەوە لەو كەسانەی بەردەوام بێ هیوان ، چەند ڕێگەیەك هەیە بۆ چۆنیەتی مامەڵەكردن لەگەڵ ئەم كەسانە :


1- كاتی زۆریان پێ مەدە :بەشێكی كەم لە كاتەكانی خۆت بدە بەو هاوڕێیانەت كە بەردەوام بێ هیواو پڕ كێشەن بۆ ئەوەی بەهۆی ئەوانەوە نائومێد سەرتاپای ژیانی تۆش نەگرێتەوە .

2- ئەو كەسەی بەردەوام خەمۆكە هیچكات ڕێگەیەك نادۆزێتەوە بۆ ئەوەی خۆی لەو دۆخە دەربكات لەبەر ئەوە تۆش تەواوی ووزەی خۆتی پێمەبەخشە بۆ ئەوەی ئەو بابەتە لەمێشكی دەربكەیت چونكە ئەگەری زۆر كەمە بەقسەت بكات و لە توانا و تاقەتی تۆش كەمدەكاتەوە.

3- ئەوەندەی دەتوانیت وەك هاوڕێیەك هەوڵی بەختەوەركردنی بدە بەڵام سوور مەبە لەسەر ئەوەی بەدڵنیاییەوە دڵخۆشی بكەیت چونكە ئەگەری ئەمە زۆر كەمە .

4- هەوڵمەدە بڕوا بەو بهێنیت بەو شتانەی لەمێشكی تۆدایە ئەگەر بابەتەكە هەرچیەك  دۆخەكە هەرچۆنێك بێت .

5- كاتێك قسەی لەگەڵ دەكەیت و بیروڕاكانتان لەیەك دور ئەوە هەوڵبدە بێدەنگ بمێنیتەوە و زۆری لێنەكەیت بۆ ئەوەی بێتە سەر قسە و بڕوای تۆ .

6- هیچكات هێزیان لەگەڵ بەكارمەهێنە چونكە خۆیان لەڕووی دەرونیەوە تێشكاون .

سەرچاوە:صحتى




ئه‌م بابه‌ته 799 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.