‌پێنج خولەك ڕاهێنانی ڕۆژانە تەمەنت 15 ساڵ كەمتر دەردەخات



وێستگە ستایل-

ئەو كاتەی وەرزش دەكەیت جەستەت زۆر جوانتر دەردەكەوێت و ماسولكەكانت بەهێز دەبێت ، دەتوانیت لەڕێی چەند ڕاهێنانێكەوە بۆ ڕوخسارت وابكەیت تەمەنت كەمتر لە 15 ساڵ دەربكەوێت ، بەڵام پێویستە ڕۆژانە ئەم ڕاهێنانانە دووبارە بكەیتەوە بۆ ئەوەی ئەنجامەكەی ببینیت جگە لەوەش پێویستە ڕۆژانە پێنج خولەك لە كاتی خۆت ببەخشیت بەم ڕاهێنانە وەرزشیە .


سەرەتا بۆ چەند خولەكێك پێش دەستپێكردنی ئەم ڕاهێنانە هەناسەی قوڵ هەڵمژە و بیدەرەوە و كارێك بكە ماسولكەكانی دەموچاوت و مل و جەستەت ئارام بێت .

- یۆگای مل : سەرەتا دابنیشە و پشتت ڕێكبەكەرەوە ئێستا سێجار ملت بۆ پێشەوە و سێجار ملت بۆ دواوە بجوڵێنە دواتر سێجار بۆلای ڕاست و سێجار بۆلای چەپ و لەو ماوەیدا هەناسەی قوڵ هەڵبژمە و بیدەرەوە سەرت بخەرە سەر لای ڕاست و پێنج چركە بیهێڵەرەوە لەو شێوەیە دواتر سەرت بخەرە سەر لای چەپ و پێنج چركە بەو شێوەیەش بیهێڵەرەوە .

2- یۆگای چاو : پێستی دەوری چاوەكان ناسكە و زوو چرچ دەبێت بۆ ئەوەی پێستی دەوری چاوەكانت لە چرچ بوون بپارێزیت دەتوانیت یۆگا بۆ چاوەكانت بكەیت، سەرەتا سەرتا ملت ڕێكبكەرەوە چاوەكانت بلای ڕاستدا بجوڵێنە دواتر بەلای چەپدا و چەند جارێك تەماشای سەرەوە بكە و دواتر تەماشای خوارەوە بكە ، سێجار هەریەكە لەم ڕاهێنانانە دوبارە بكەرەوە .

3- یۆگای دەموچاو : برۆكانت بەرز بكەرەوە ئەوەندەی دەتوانیت و چاوەكانت گەش بكەرەوە ، بۆ ماوەی پێنج چركە بەم شێوەیە بمێنەرەوە دواتر دەمت بەشێوەی پیتی (O) ی ئینگلیزی لێبكە و پێبكەنە چەند جارێك ئەمەش دوبارە بكەرەوە دواتر دەمت بكەرەوە و بۆ چەند چركەیەك ئەوەندەی دەتوانیت زمانت لە دەمت دەربهێنە .

هەریەك لەم ڕاهێنانانە سێجار لە ڕۆژێكدا دوبارەی بكەرەوە و تەنها پێنج خولەك كاتت دەوێت .

سەرچاوە: سیدتی 




ئه‌م بابه‌ته 2536 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.