‌نیشانەكانی دووگیانی بە منداڵی دوانە


وێستگە ستایل-


ئارەزووی منداڵی دوانە دەكەیت؟ ویستی ئەوەت هەیە بزانیت بە كۆرپەی دوانە دووگیانی ؟ چەند نیشانەیەك هەیە ئاشكرای دەكات ئافرەت بە منداڵی دوانە دووگیانە .

ئەو خانمانەی بە منداڵی دوانە دووگیانن هەست بەم نیشانانە دەكەن :

1- دڵتێكهەڵاتنێكی زیاتر لە ئاستی سروشتی بە تایبەت لەسەرەتای ڕۆژەكانی دووگیانیدا .

2- لەسەرەتای ڕۆژەكانی دووگیانی ئارەزووی خواردنی هیچ خۆراكێك ناكەیت ئەگەر لە پێشتردا زۆریش ئارەزووت كردبێت .

3- هەستكردن بە ئازارێكی زۆر لە ناوچەی سنگ و مەمكدا .

4- بەرزبوونەوەی ڕێژەی هۆرمۆنی "HCG" لە جەستەدا .

بۆ دڵنیابوون لەوەی بە منداڵی دوانە دووگیانیت پێویستە لەسەرت ئەم هەنگاوانە پەیڕەو بكەیت .

- سۆنەر : یەكێك دەبێت لەو ڕێگایانەی ئەوەت بۆ ئاشكرا دەكات چەند منداڵ لەسكتدابە .

- ئەوكاتەش كە پزیشكی پسپۆڕ پشكنین بۆ لێدانەكانی دڵی منداڵەكەت دەكات و گوێبیستی لێدانی دڵی دوو كۆرپە دەبێت.

ئەو خانمانەی تەمەنیان سەروو 30 ساڵە ئەگەری دووگیان بونیان بە منداڵی دوانە زۆر دەبێت .

سەرچاوە:العربية 




ئه‌م بابه‌ته 5698 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.