‌دوای تەمەنی 40 ساڵی جەستە پێویستی بەم ڤیتامینانە هەیە



وێستگە ستایل-

كاتێك مرۆڤ تەمەنی بەرەو هەڵكشان دەچێت هەندێك پێكهاتە و كانزا هەیە لە جەستەیدا كەمدەكات ، لەبەر ئەوە ئەگەر تەمەنت سەروو 40 ساڵە ئەم ڤیتامینانە بخۆ چونكە جەستەت پێویستە پێیان هەیە بۆ ئەوەی نیشانەكانی پیری پێش وەخت لەسەر جەستەت دەرنەكەوێت لە ماوەیەكی زوودا .

ڤیتامینە سەرەكیەكان لەناو چەند جۆرێك لە خۆراك هەیە لەوانەش گۆشتی سوور و ماسی و گۆشتی مریشك و سەوزەكان ، بەڵام جگە لەمانەش جەستەت پێویستی بەڤیتامین و پێكهاتە تەواوكەرەكان دەبێت بۆ ئەوەی ئێسكەكان زوو نەپوكێتەوە .

- ڤیتامین (B12) ئەمە زۆر پێویستە بۆ كاری مێشك و دەمار و یارمەتی دروستكردنی خڕۆكە سوورەكانی خوێن دەدات .

- كالسیۆم : ئەم پێكهاتەیە مرۆڤ دەپارێزێت لە توشبوون بە دڵە كوتێ و جەڵتەی دڵ و مێشك و پوكانەوەی ئێسكەكان كە هۆكارە بۆ شكاندن و وررد یونی ئێسك ، ڕۆژانە خواردنی 1000 میلیگرام كالسیۆم بۆ جەستە پێویستە و بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی تەمەنیان سەروو 40 ساڵە ، دەتوانن بۆ دەستكەوتنی ئەم پێكهاتەیە ( شیر و ماست و  نیسك و فاسۆلیا وگۆشتی ماسی بخۆن ) 

- ڤیتامین(D) : ئەم ڤیتامینە زۆر بەسوودە بۆ كەمكردنەوەی گەشەی زۆرینەی جۆرەكانی خانە شێرپەنجەییەكان و نەخۆشیەكانی شەكرە و دڵ وئەم ڤیتامینە ئەركی ڕێكسختنی ئاستی كالسیۆمی ناو جەستە دەدات ، باشترین سەرچاوەی ئەم ڤیتامینە تیشكی خۆر و بەرهەمەكانی دانەوێڵە و گۆشتی ماسییە ، ئەو كەسانەی تەمەنیان دەگاتە سەروو 40 ساڵ پێویستیان بە 4000 یەكە لەم ڤیتامینە هەیە .

- مەگنسیۆم و پۆتاسیۆم : ئەم دوو پێكهاتەیە زۆر بەسوودە بۆ ڕێكخستنی پەستانی خوێن ، پێویستی ڕۆژانەی مرۆڤ دوای تەمەنی 40 ساڵی بە كانزای مەگنسیۆم 320 میلیگرامە و پۆتاسیۆم 4.7 گرامە لە ڕۆژێكدا.

سەرچاوە: BBC 






ئه‌م بابه‌ته 2785 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.