‌بۆچی ڕوخسارت لەبەر ئاوێنەدا جوانە و لەكاتی وێنەگرتندا وادەرناكەویت؟


وێستگە ستایل-


لەوانەیە هەندێكجار ئەم حاڵەتەت بەسەر هاتبێت كاتێك دەچیتە بەردەم ئاوێنە ڕوخسارت بەدڵ بوبێت  و لە هەمان كاتدا كە وێنە دەگریت ڕوخسارت بەلاوە ناشرین بێت ، توێژەرەوەكان لە زانكۆی " ویك فۆرست " لەڕێی نوێترین توێژینەوەوە ئەوەیان ئاشكرا كردوە ئەو وێنەیەی خۆت كە لە ئاوێنەدا دەیبینت ئەو وێنە ڕاستەقینەیە كە خەڵك دەیبینێت چونكە ماوەی نێوان ڕوخسار و ئاوێنەكە زۆر كەمە و ئەمەش ماوەیەكی زۆر نیە و وێنەی ئاوێنە وێنەی ڕاستەقینەیە .

بەڵام ئەو كاتەی وێنەی خۆت دەگریت لە كامێرا و دەبینیت وێنەكەت هەمان ئەو وێنەیە نیە كە لە ئاوێنەكەدا بینیوتە ئەوە هۆكارەكەی ئەوەیە لەناو كامێرای مۆبایلدا وێنەكەت بە دووریەكی تەسكدا دەڕوات و بەجۆرێك دەردەكەویت 5 كیلۆ گرام زیاتر لە كێشت دەردەكەویت و وێنەكەت جیاوازتر دەردەكەوێت لە راستەقینەی خۆت .

ئێستا دڵنیابە ئەگەر لەبەردەم ئاوێنە جوان دەردەكەویت و لە وێنەدا ناشرین ئەوە لە ڕاستیدا تۆ جوانیت و ناشرین نیت .


سەرچاوە:Buzzkito




ئه‌م بابه‌ته 4937 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.