‌جۆرێك ئازاری سەرئێشە نابێت پشت گوێ بخرێت

وێستگە ستایل-

هەندێك ئازاری تووند و لەناکاوی سەر نابێت پشتگوێ بخرێن و باشترە بە زووترین کات سەردانی پزیشك بکرێت، چونکە لەوانەیە نیشانەبن بۆ هەندێك نەخۆشی کە مەترسی دەخەنە سەر ژیان.

 زۆر کەس بۆ ماوەیەك هەست بە ئازاری سەر دەکەن بەهۆی هیلاکی یان دڵەڕاوکێ، خەم، شيقیقە وهتد، و زۆرکات ئەم جۆرە ئازارانە زیان بە تەندروستی ناگەیەنن.

بەڵام هەندێك ئازار هەن کە کۆمەڵێك نیشانەیان لەگەڵدایە وەك بێهێزبوونی ماسولکەکان قۆڵەکان، قاچەکان، ڕان، ڕووخسار، تێکچوونی هاوسەنگی، تێکچوونی بینین و نەمانی توانای قسەکردن و رۆیشتن، ئەم نیشانانە لەوانەیە نیشانەی تووشبوون بن بەجەڵتەی دڵ بۆیە باشتر وایە لەم حاڵەتەدا سەردانی پزیشك بکرێت.

گەربۆ ماوەی یەك خولەك ئازارێکی توند لەسەردا دروستبوو، لەوانەیە نیشانە بێت بۆ تووشبوون بە جەڵتەی مێشك، ئەمەش زۆرکات پاش تووشبوون بە ڕووداوێك ، کرانەوەی دەمارەکان، یان برینێك لە سەردا دەبێت.

گەر لە پاش لە خەو هەستان هەست بە ئازارێکی تووند کرا لەسەردا دەبێت بە هەمان شێوە سەردانی پزیشك بکرێت، چونکە ئەگەری هەیە نیشانەیەك بێت بۆ تووشبوون بە شێرپەنجەی مێشك، کە لەوانەیە لەگەڵیدا ڕشانەوەش هەبێت.







ئه‌م بابه‌ته 1618 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.