‌بەوێنە ...ئەو هۆزەی تەمەنیان 100 ساڵ تێپەڕ دەكات و لە نەخۆشی شێرپەنجە دوورن


وێستگە ستایل-



پێكەنین لەسەر ڕوخساریان ون نابێت و بەتەمەنەكانیان خاوەنی جەستەیەكی بەهێزن ، ئەمانە هۆزی  ( هۆنزا ئۆسكان)ن لە دۆڵی (خالدین) لە پاكستان ژیان بەسەر دەبەن و ئەوەی جێگەی سەرنجە خەڵكی ئەم ناوچەیە ڕوخساریان وەك شێوەی تەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان دەرناكەوێت و هەموویان منداڵتر دەردەكەون لە تەمەنی ڕاستەقینەی خۆیان .



دانیشتوانی ئەم دۆڵە ژمارەیان دەگاتە 100 هەزار كەس  و ناوەندی تەمەنی دانیشتوانی ئەم ناوچەیە بە نزیكەی 100 ساڵە واتە زۆرینەیان 100 ساڵ دەژین .



خانمانی ئەم هۆزە توانای دووگیانیان هەیە هەتا تەمەنی 65 ساڵی و لە كتبێبی (هۆنزا) دا نوسەری ئەم كتێبە ( رالف بیشر ) كە توێژەرەوەی تایبەتە لەسەر ئەم گەلە دەڵێت دانیشتوانی ئەم ناوچەیە لە توشبوون بە نەخۆشی دوورن و هۆكاری ئەمەشی گەڕاندۆتەوە بۆ ئەوەی ڕژێمی خۆراكی دانیشتوانی ئەم هۆزە زۆر تەندروستە و ئەو خۆراكانە دەخۆن كە خۆیان دەیڕوێنن و خۆراكی سەرەكیان ( قەیسی وشككراو و پاقلەمەنیەكان و گەنم و جۆ) یە و بڕێكی كەم (شیر و هێلكە و پەنیر دەخۆن ) جگە لەوەش ئەم هۆزە لە گەرماوێكدا خۆیان دەشۆن پلەی گەرمای ئاوەكەی خوار سفری سەدییە .



خواردنی سەرەكی ژەمی بەیانیان ( قەیسی نوێ بە كاڵی یان بە كوڵاوی و هەندێك گەنم یان جۆ و لەگەڵ نانی هندی ) یە و ژەمی نیوەڕۆیان (خۆرلكەكانی ژەمی بەیانیانە لەگەل سەوزەی نوێ بە كاڵی یان بە كوڵاوی و و دوای نیوەڕواتیش جارێكی دیكە قەیسی دەكەنە ناو ئاو و ئاوەكەی دەخۆنەوە و ژەمی سەرەكیان لەنێوان كاتژمێر پێنج بۆ هەشتی شەوە و لەو ژەمەدا نانی هندی و سەوزە و میوەی ئەو وەرزە دەخۆن بەتایبەت (قۆخ و قەیسی و هەرمێ ) یە و لەناو ئەم نەتەوەیەدا تەنها چەند كەسێكی كە كە پەنجەكانی دەستێك دژمێردرێن گۆشت دەخۆن و بە هۆزێكی ڕوەك خۆر ناودەبرێن .



دوورن لە خواردنی شەكر و بەڕێژەییكی مامناوەند خوێ بەكاردەهێنن و جەستەیان تەنها ئەو بڕە لەشەكر بەكاردەهێنێت كە لەناو میوەدا هەیە و ڕۆژانە 20 كیلۆمەتر بەپێ دەڕۆن و لە ساڵێكدا چوار مانگ بەڕۆوو دەبن و لەو ماوەیەدا خواردن ناخۆن تەنها شەربەتی قەیسی دەخۆنەوە.



پرۆفیسۆرێكی بەریتانی بەناوی ( ماكریزۆن) لیستی ئەو نەخۆشیانەی ئاشكرا كردوە كە لەناو ئەم هۆزەدا نیە لەوانەش ( نەخۆشیەكانی شێرپەنجە و برینی گەدە و هەوكردنی ڕیخۆڵە وێرە و نەخۆشی قۆلۆن و سەرئێشە و دڵەڕاوكێ و خەمۆكی و پەتای وەرزی زستان )  و ئەم پزیشكە دەڵێت بونی ڤیتامین B17  لەناو قەیسیدا هۆكارە بۆ دوور بوون لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە و جگە لەوەش پێكەینین و خۆشی كە بەردەوام لەناویاندا هەیە دووری كردوون لە توشبوون بە نەخۆشی و خەمۆكی و دڵەڕاوكێ .





سەرچاوە:العربية 




ئه‌م بابه‌ته 4180 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.