‌خواردنەوەیەك بۆ شۆردنی گورچیلەكان و خاوێتكردنەوەیی جەستە


وێستگە ستایل-


كاری گورچیلەكان خاوێنكردنەوەی جەستەیە لەو پێكهاتە زیان بەخشانەی تیایدا كۆبۆتەوە و كردنە دەرەوەی لەڕێگەی میزەوە ، خواردنی هەندێك جۆری خۆراك هۆكارە بۆ كۆبونەوی ژەهر لەناو جەستەدا .

پێگەی ( justhealthylife  ) بۆ خاوێنكردنەوەی جەستە لە ژەهر و شۆردنی گورچیلەكان بابەتێكی لەسەر چۆنیەتی خاوێنكردنەوەی گورچیلە و جەستە بڵاوكردۆتەوە و گرنگترین سەوزە كە لەم بابەتەدا ئاماژەی بۆ كراوە مەعدەنوسە كە ڕێگری دەكات لە كۆبونەوەی ژەهر و پێكهاتە زیان بەخشەكان لەناو گورچیلەكاندا .

لەناو مەعدەنوسدا ڤیتامین (C,A ,K) هەیە و لە هەمان كاتدا بڕێكی باش كانزای تیادایە كە بۆ جەستە بەسوودە و گورچیلەكان سوودیان لێدەبینن و دژە بەكتریا لە پێكهاتەیدا هەیە ، ئەم سەوزەیە بەسوودە بۆ ئەو كەسانەی كێشەی كەمخوێنی و خەستبونەوەی خوێن و چەوری خوێن و ژەهراوی بوونی جگەریان هەیە لە هەمان كاتدا ئەو كەسانەش كە كێشەی بەرزی پەستانی خوێنیان هەیە و كێشەی كەمی ڕێژەی شەكریان هەیە لە خوێنیاندا دەتوانن سوود لەم سەوزەیە وەربگرن .


چای مەعدەنوس تێكڕلی میزكردن خێرا دەكات بەمەش ڕێگر دەبێت لەبەردەم كۆبونەوەی خوێ لەناو گورچیلەكاندا و بەرد لەگورچیلەكاندا دروست نابێت .

چۆنیەتی دروستكردنی خواردنەویی مەعدەنوس :

- نیو دەسك مەعدەنوس 
- هەشت كووپ ئاو 
- دوو كەوكچی چێشت هەنگوین 
-گوشراوی لەتێك لیمۆ

چۆنیەتی ئامادەكردنی ئەم گیراوەیە :

- سەرەتا مەعدەنوسەكە بشۆرەوە و بە پارچەی گەورە لەتی بكە 

- ئاوەكە بخەرە ناو دەفرێكەوە و بیكوڵێنە 

- دوای ئەوەی ئاوەكە گەیشتە پلەی كوڵاندن مەعدەنوسەكەی بۆ زیاد بكە و لەسەر ئاگرێكی كز بۆ ماوەی 10 خولەك دایبنێ .

- دوای ئەوەی مەعدەنوسەكەت كوڵاند ئێستا لەسەر ئاگر لایبە و دایبنێ هەتا سارد دەبێتەوە و هەنگوین و ئاوی لیمۆكەی بۆ زیاد بكە .

- ڕۆژانە دوو پەرداخ لەم گیراوەیە بخۆرەوە بۆ ماوەی هەفتەیەك.

بەڵام ئەگەر نەخۆشی گورچیلەت هەیە ئەوە پێش ئەوەی ئەم گیراوەیە بخۆیتەوە سەردانی پزیشكی تایبەتی خۆت بكە .

- ئەو خانمانەش كە دووگیانن باشتر وایە ئەم گیراوەیە نەخۆنەوە چونكە ڕەنگە ببێتە هۆی لەبارچوونی منداڵەكەی .

سەرچاوە: صحتى




ئه‌م بابه‌ته 9366 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.