‌هەندێك نیشانە یارمەتی دیاریکردنی ڕەگەزی کۆرپەلە دەدەن

وێستگە ستایل-

بە گوێرەی ماڵپەڕی lahamag، ئاماژە بە چەند نیشانەیەك کراوە کە یارمەتیدەرن لە دیاریکردنی ڕەگەزی کۆرپەلە لە چەند مانگی سەرەتای دووگیانبووندا.

زۆرێك لە دایکان لە ماوەی یەکەمی دووگیانبووندا ئارەزوو دەکەن ڕەگەزی منداڵەکەیان بزانن و بتوانن پۆشاك و پێویستی تایبەتی بۆ ئامادەبکەن.


١. ئارەزووی خواردن

 گەر ئافرەت لە ماوەی دووگیانیدا ئارەزووی خواردنی شیرینی کرد ئەوا ئەگەری هەیە دووگیان بێت بە منداڵی کچ، و گەر ئارەزووی خواردنی سوێری کرد ئەگەری هەیە دووگیان بێت بە منداڵی کوڕ.

٢. شێوەی ئێسك

 گەر شێوەی ئێسکی منداڵ خڕبوو ئەوا ئەگەری هەیە کچ بێت، و گەر چوارگۆشە دەرکەوت ئەوا ئەگەری هەیە کوڕ بێت.

٣. هێڵنجدان

 گەر دایکی دووگیان زۆر هێڵنجبدات ئەوا ئەگەری هەیە دووگیان بێت بە منداڵی کچ، و گەر کەمتر هێلنج بدات ئەگەری هەیە دووگیان بێت بە منداڵی کوڕ.

٤. جوانی دایك

 زۆرکات دایکان لە کاتی دووگیانبوونیاندا بە منداڵی کچ ڕووخساریان تێکدەچیت و زیپکە دروستدەکات، و بە پێچيوانەوە لە کاتی دووگیابوونیاندا بە منداڵی کوڕ پێستی ڕووخساریان جوانتر دەبێت.

٥. شێوەی سك

 گەر سکی دایک بەرەوە خوارەوە دابەزیبوو ئەگەری هەیە دووگیان بێت بە منداڵی کوڕ، و گەر سکی دایك لە بەشی سەرەوەی سك بێت و بەرز بێت ئەوا ئەگەری هەیە دووگیان بێت بە منداڵی کچ.




ئه‌م بابه‌ته 2006 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.