‌مۆنیكا وێنه‌ى كاتى هاوسه‌رگیرى بڵاوده‌كاته‌وه‌

وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ند هه‌رێز زاهیر ناسراو به‌ (مۆنیكا) چه‌ند وێنه‌یه‌كى كاتى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى بڵاوده‌كاته‌وه‌ كه‌ بۆ یه‌كه‌مجاره‌ به‌م جۆره‌ ببیندرێت.

مۆنیكا زاهیر بۆیه‌كه‌مجار له‌ به‌شێك له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان چه‌ند وێنه‌یه‌كى كاتى ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌ى هاوسه‌گیرى بڵاوده‌كرێته‌وه‌، بۆ یه‌كه‌مجار ئه‌و  هونه‌رمه‌نده‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ى (شاهۆ نورى) به‌و جۆره‌  ده‌ربكه‌ویت.

وێنه‌كانى ئه‌و هونه‌مه‌نده‌ هه‌ر چه‌نده‌ له‌ كۆتایى ساڵى ٢٠١٦ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى به‌رفراوان له‌ تۆڕه‌  كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌.

هه‌رێز زاهیر ناسراو به‌ "مۆنیكا " ساڵى ١٩٩١ له‌ دایك بووه‌، ئێستا له‌ وڵاتى سویسرا ده‌ژى و هاوسه‌رگیرى كردووه‌ خاوه‌نى ته‌نیا ئه‌لبوومێك و چه‌ند گۆرانى و كلیپێكه‌، له‌ داواى ئه‌نجامدانى پڕۆسه‌ى هاوسه‌رگیرى وازهێنانى خۆى له‌ كارى هونه‌رى ڕاگه‌یاند، دوایین  كارى  هونه‌رى بڵاوكردنه‌وه‌ى به‌رهه‌مێك بوو به‌ناوى (ئێوارانێك).




ئه‌م بابه‌ته 4855 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.