‌گیراوەیەكی سروشتی بۆ خاوكردنەوە و بەهێزكردنی تاڵەكانی قژ


وێستگە ستایل-


پێگەی "boldsky  " لەڕێی بابەتێكی جوانكاریەوە نهێنی جوانی و قژی درێژ لەڕێی پێكهاتەیەكەوە ئاشكرا دەكات لە هەمان كاتدا سپی بوونی تاڵەكانی قژ دوادەخات ، ئاوی برنج یەكێكە لەو پێكهاتە سروشتیانەی سوودی بۆ قژ و پێست هەیە و یارمەتی زوو درێژبوونەوەی تاڵەكانی قژ دەدات و ڕێگری دەكات لە سپی بوونی تاڵەكلانی قژ.

ئەو پێكهاتە ڕەنگ شیریەی كە لە خوساندن یان كوڵاندنی برنجدا بەرهەم دێت و پێی دەوترێت ( ئاوی برنج ) بڕێكی زۆر لە ڤیتامینەكانی "E.B" و پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەر و كانزای بەسوودی تیادایە بۆ قژ .

ڤیتامین E پێستی سەر خاوێن دەكاتەوە و ڤیتامین B گەشەی تاڵەكانی قژ خێرا دەكات و نەرمی و بریقە بۆ قژ دەگەڕێنێتەوە .

پێكهاتەی دژە ئۆكسێنەریش كە لەناو ئاوی برنجدا هەیە ڕەگی تاڵە موەكان بەهێز دەكات ، كوپێك برنج لەناو بڕێك ئاودا بكوڵێنە دوای ئەوەی ئاوی برنجەكە سپی بوو لەدوای كوڵاندنی برنجەكە برنجەكە بپاڵێوە و ئاوەكەی بكەرە دەفرێكەوە و دایبنێ هەتا سارد دەبێتەوە و دەتوانیت ئەم ئاوە چەند دڵۆپێك لە زەیتی ڕۆزماری بۆ زیاد بكەیت ، ئەم گیراوەیە دەتوانیت لەناوسەلاجەدا هەڵبگریت تا ئەو كاتەی دەتەوێت بەكاریبهێنت.

قژت بەشامپۆ و ئاو خاوێن بكەرەوە دواتر ئاوی برنج بدە لە قژت یو متاوەی 5 خولەك بەم گیراوەیە مەساج بە پێستی سەرت بكە و 10 خولەكی دیكە ئەم گیراوەیە بە قژتەوە بهێڵەرەوە  و دەتوانیت دوای ئەم 10 خولەكە كەمێك سركەی سێو لەگەڵ ئاو تێكەڵاوی بكەیت و بیدەیت لە قژت و دواتر ئاوی دیكەی پیادا بكەیت بۆ ئەوەی قژت خاوێن ببێتەوە .

دووجار دوای بەكارهێنانی ئەم گیراوەیە هەست بەوە دەكەیت قژت بریقەدارە و نەرم بۆتەوە بەشێوەیەكی بەرچاو .

سەرچاوە:سيدتى 




ئه‌م بابه‌ته 4412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.