‌چەند ڕێگەیەك بۆ كەمكردنەوەی ئازاری منداڵبوون


وێستگە ستایل-



ئەگەر نیازی ئەوەت هەیە دووگیان ببیت بەڵام ترست لە ئازاراەكانی منداڵبوون هەیە یان ماوەیەكی كەمت ماوە بۆ ئەوەی منداڵت ببێت ئەوە مەترسە چونكە چەند ڕێگەیەك هەیە بۆ ئەوەی ئازارەكانی منداڵبونت لەكۆڵ بكاتەوە و هێورت بكاتەوە .

1- گەرماوكردن بە ئاوی شلەتێن :  ئەمە یەكێكە لە باشترین ڕێگەكان بۆ كەمكردنەوەی ئازاری منداڵبوون چونكە هێوركەرەوەی ماسولكەكانی جەستە و وورگە و منداڵبونەكەت ئاسانتر دەكات .

2- وەرزش بكە : زۆرجار پزیشكەكانی منداڵبوون ڕێنمووی خانمانی دووگیان دەكەن لە مانگەكانی كۆتای سكەكەیاندا جۆرێك وەرزشی تایبەت بكەن بۆ ئەوەی ئازاری منداڵبونیان كەمببێتەوە و دەتوانیت ڕاهێنانی (كیگل) ئەنجامبدەیت وەك ئەوەی لە ڤیدیۆكەدا ڕونكراوەتەوە .




3- هەناسەدانت ئاسایی بكەرەوە و ئارامی خۆت بپارێزە بەتایبەت چەند كاتژمێرێك پێش منداڵبوون و هەڵمژینی هەناسەی قوڵ لەو كاتەدا ئازارەكەت بیر دەباتەوە .

4- داوا بكە لە پەرستار یان هاوسەرەكەت یان هەركەسێك كە لەگەڵتە زۆر بەهێواشی مەساجت بۆ بكەن بۆ ناوچەی دەوروبەری سكت و تەواوی جەستەت بۆ ئەوەی لە ئازارەكەت كەمبكاتەوە .

لەكۆتایدا تەنها بیر لە ئارامی خۆت بكەرەوە و لە تەواوی بیكردنەوەی خراپ خۆت بپارێزە بۆ ئەوەی منداڵبونەكەت ئاسان بێت .

سەرچاوە: صحتی 




ئه‌م بابه‌ته 3543 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.