‌ئەوەی لەبارەی لێوتەوە نەتزانیوە


وێستگە ستایل- 


هەموو دەزانین گرنگی و سوودی لێوەكانمان چیە بەڵام كەم كەس لە ئێمە هەیە هەموو شتێك لەسەر لێوی بزانێت ، دەزانیت بۆچی ڕەنگی لێوەكانت لەڕەنگی بەشەكانی دیكەی جەستەت جیاوازە ؟ یان بۆچی لەڕوی هەستیاریەوە هەستەوەرترین بەشی جەستەی مرۆڤە ؟



پێگەی ( هاوستافز ۆڕك ) لەڕێی بابەتێكەوە هۆكاری پەمەی بوونی ڕەنگی لێوەكان ئاشكرا دەكات و تیایدا ئەوە هاتوە ( بەهۆی بوونی ملولەی ووردی خوێن و زۆر نزیكی ئەم ملولانە لە نزیك پێستی سەر لێوەكانەوە بەجۆرێ تەنها یەك چینی تەنك هەیە لەنێوان دەمارە ووردەكانی لێو و ئەو پێستەی لێوی داپۆشیوە یەكێكە لە هۆكارەكانی پەمەیی بوون لێو لە هەمان كاتدا ئەو میلانینەی لەناو بەشەكانی دیكەی پێستی مرۆڤدا هەیە لەسەر پێستی سەر لێوەكان بەدی ناكرێت ، ئەم دوو خهۆكارە وایكردوە لێو زۆر هەستیار بێت و بەردەوام ڕەنگی پەمەیی بێت .



 نەبوونی میلانین لەناو پێستی لێوەكاندا وایكردوە پێست زۆر هەستیار بێت بۆ تیشكی خۆر و پێویستی بە گرنگیدانی زیاتر هەبێت لە سەر پێستی لێوەكان ئەو چەوریە ڕژێناشە نیە كە لەسەر بەشەكانی دیكەی پێست هەیە و ئەمەش وایكردوە لێو زوو وشك ببێتەوە و پێویستی بە چەوركردن هەبێت .

یەكێكی دیكە لە تایبەتمەندیەكانی پێستی لێو ئەوەیە كە لەسەر پێستی لێو هاوشێوەی پێستی بەری دەست و بنی پێ بەهیچ شێوەیەك موو لەسەری گەشە ناكات.

سەرچاوە:العربیە 





ئه‌م بابه‌ته 4703 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.