‌چەند ڕێگەیەكی ئاسان بۆ خۆشحاڵكردنی خۆشەویستەكەت بەكاربهێنە


وێستگە ستایل-


ڕەنگە هەندێكجار بیر لەوە بكەیتەوە چۆن وا لە خۆشەویستەكەت دەكەیت بەخنەوەر بێت و هەست بە خۆشحاڵی بكات لەگەڵت، ئەمانە چەند ڕێگەیەكن بۆ ئەوەی وا لە خۆشەویستەكەت بكەیت خۆشبەخت بێت .


1- پێی بڵێ خۆشم دەوێیت .

2- هەمیشە پشتیوانی ببە و پشتی تێ مەكە وەك پیاوێكی ڕاستەقینە ڕەفتار بكە و لە تەنگانەدا جێی مەهێڵە .

3- وای لێبكە كاتێك خەموو كێشەی دەبێت پەنا بۆ تۆ ببات نەك تۆ هۆكاری خەم و كێشەكانی ئەوبیت .

4-بیپارێزە لە هەموو كەسێك و لەو گرفتانەی بۆی دێتە پێشەوە .

5- بیناسێنە بەهاوڕێكانت كە متمانەت پێیان هەیە و ئەو كاتەی باسی دەكەیت بەشانازیەوە باسی بكە و سەرت بەرزبێت پێی .

6- ئەوكاتەی لەسەر كارەكەتی نامەیەكی بۆبنێرە و پێی بڵێ چەند خۆشت دەوێت و چەندی بیر دەكەیت .

7- دەنگت بەرز مەكەرەوە بەسەریدا ، كارێك مەكە ئەو لە تۆ بترسێت .

8- دەزانیت ئەو چی لەتۆ دەوێت ؟ گرنگی پێ بدەیت ..گرنگی پێ بدەیت ...گرنگی پێ یدەیت .

9- هەمیشە كارێك بكە ئەوژمارە یەك بێت لە ژیانتدا و بێ هەبوونی هیچ بۆنەیەك سوپرایزی بۆ بكە بۆ ئەوەی هەست بە خۆشحاڵی بكات .

10- كاتێك پێویستت بەشێك دەبێت هاوار مەكە بەسەریدا و بەشێوەیەكی جوان داوای لێبكە بۆ ئەوەی ئەوە لە نێوانتاندا دروست نەبێت تۆ خۆت بە گەورە دەزانیت بەسەر ئەودا .

11- لەگەڵیدا بچۆرە بازاڕ و ئەوەندەی لە تواناتدا هەیە پێداویستیەكانی بۆ دابین بكە .

12- هیچی لێ مەشارەوە و درۆی لەگەڵ مەكە و توندو  تیژ مەبە بەرامبەری .

13- بەهیچ كەس بەراوردی مەكە ئەم ڕەفتارە ئەو بێزار دەكات .

14- هەستێكی وای بدەرێ ئەو جوانترین ئافرەتە لەبەر چاوی تۆ و لەو جوانترت نەبینیوە .

15- ڕێگە مەدە ئەو بە توڕەی بخەوێت ، كاتێك كێشە دەكەوێتە نێوانتانەوە زوو ئاشتی بكەرەوە و ڕێگە مەدە بە خەمەوە بخەوێت .





ئه‌م بابه‌ته 3671 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.