‌خانم لەماوەی دووگیانیدا ئەم دەرمانە بێ ڕێنمای پزیشك بەكارمەهێنە

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-


هەندێك لەو خانمانەی لە ماوەی دووگیانیدا توشی دڵەكزێ دەبن دەرمانی تایبەت بۆ چارەسەری ئەم حاڵەتە بەكاردەهێنن و ئەمەش هۆكار دەبێت بۆ توشبوونی منداڵ لە داهاتودا بەنەخۆشی ڕەبۆ ، لەبەر ئەوە داوا لە دایكانی دووگیان دەكرێت لەماوەی دووگیانیدا لە خواردنی ئەم جۆرە دەرمانە دوور بكەونەوە .

سامنسا ۆكر كە بەڕێوبەری بەشی توێژینەوەیە لە نەخۆشی ڕەبۆ لە بەریتانیا دەڵێت " تا ئێستاش لێكۆڵینەوە لەسەر ئەم بابەتە لە سەرەتادایە و ئەو كاتەی خانمان دووگیانن و پێویستیان بەوە هەیە ئەم دەرمانە بەكاربهێنن ئەوە پێویستە لەژێر چاودێری پزیشكی تایبەتیاندا ئەم كارە بكەن"

ئەو توێژینەوانەی لەپێشتردا لەسەر ئەم بابەتە ئەنجامدراوە ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە بەكارهێنانی دەرمانی چارەسەری سوتانەوەی گەدە و دڵە كزێ لەكاتی دووگیانیدا لەلایەن حانمانەوە ئەگەری توشبوونی منداڵ بە هەستیاری زیاد دەكات لە داهاتودا و بێ ئەوەی هۆكاری سەرەكی ئەم حاڵەتە  بسەلمێنرێت كە بەهۆی بەكارهێنانی ئەم دەرمانە لە لایەن منداڵەوە ڕودەدات .

چەند توێژەرەوەیەك لە زانكۆی "ئێدەنبرە" ئەنجامی چەند توێژینەوەیەكیان بڵاوكردەوە كە لەسەر 1.3 ملیۆن منداڵ ئەنجامدرا بوو لەهەمان كاتدا پیاچونەوە بۆ ئەو دەرمانانەش كرابوو كە دایكی ئەو منداڵانە  لەكاتی دووگیانیدا بەكاریان هێناوە و ئەنجامی توێژەرەوەكە ئەوەی ئاشكرا كرد ئەو منداڵانەی دايكیان لەماوەی دوگیانیدا دەرمانی چارەسەری سوتانەوەی گەدە (دڵە كزێ )یان بەكارهێنابوو ئەگەری وەرگرتن و پێویستی منداڵەكان بۆ بەكارهێنانی دەرمانی ڕەبۆ زیاتر بوو و ئەم توێژینەوەیە لە گۆڤاری(جۆرناڵ ئۆف ئەلێرجی ئاند كلینیكال ئیمیۆنۆلۆجی) بڵاوكراوەتەوە .

هاوكات ئەم توێژینەوەیە ئەوەشی ئاشكرا كردوە ئەگەری توشبوونی منداڵ بەنەخۆشی ڕەبۆ بەڕێژەی %30 زیاد دەكات ئەو كاتەی دایك دەرمانی چارەسەری ڕەبۆی بەكارهێنابێت .

 سەرچاوە:العربية 


AM:09:43:12/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 1434 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌