‌ئەم بیركردنەوانە لەمێشكی خۆت دەربكە



وێستگە ستایل-


سەركەوتن هیچكات لە خۆوە نایەت بەڵكو پێویستی بەچەندین ساڵ كاركردن و خۆماندوو كردن دەكات و ئەو كەسانەی پلانیان هەیە وخۆیان ماندوو دەكەن لەگەڵ ئەو شتەی مەبەستیانە دەتوانن سەركەوتوو بن .

ئەگەر دەتەویت هەنگاوێكی نوێ بنێیت بەرەو ڕووی سەركەوتن بچیت ئەوە باشتر وایە ئەم دەربڕینانە بە تەواوەتی لە قسەكانتدا بسڕیتەوە .

1- من ڕقم لە كارەكەمە : ئەگەر ویستی ئەوەت هەیە چانسی كاركردنت زیاتر بێت و لو كارەی دەیكەیت سەركەوتوو بیت ئەوە هەرگیز بە خراپ بیر لە كارەكەی خۆت مەكەرەوە ، چونكە ئەو كەسانەی سەركەوتوون پەیڕەوی ئەوە دەكەن هەر كارێك دەیكەن لێكدانەوە بۆ لایەنە باش و خراپەكانی بكەنەوە پێش ئەوەی بڕیار لەسەر خراپی كارەكەیان بدەن .


2- ئەمە هیچ دادپەروەری تیادا نیە :كەسە سەركەوتوەكان كاتەكانی خۆیان لەناو نابەن بە سكاڵاكردنی بەردەوام ، لە ڕاستیدا  هەریەك بەجۆرێك نادادپەروری هەیە لە ژیانیدا ، بەڵام هەندێك تەنها خەریكی سكاڵاكردنن و هەندێكی دیكەش ڕێڕەوی كاری خۆیان دەگرنە بەر بۆ ئەوەی كارەكەیان تەواو بكەن .

3- ئێمە لەسەر ئەنجامدانی ئەم كارە ڕانەهاتووین : گۆڕانكاری لەژیاندا باشترین كلیلیە بۆ سەركەوتنی مرۆڤ لەبەر ئەوە ئەو كاتەی بابەتێك لە ژیلنتدا دەگۆرشێت دنیات لێ نەیتەوە یەك و خۆت ڕابهێنە لەگەڵ گۆڕانكاریەكان .

4- " ناتوانم یارمەتیت بدەم " :ئەو كەسانەی سەركەوتوون یارمەتی هەموو كەسێك دەدەن كە پێویستی پێیانە ، تەنانەت ئەگەر ئەم یارمەیتدانە لە دەرەوەی بازنەی كاركردنەكە بێت .

5- " ئەمە بەهیچ چێوەیەك نابێت : " ئەوكاتەی گرفت و كێشەیەك دێتە ژیانتەوە ئیتر با دنیا ڕەش نەبێت لەپێش چاوت تەواو وابیر مەكەرەوە گەورەترین بەرد لەسەر ڕێگەی تۆیە و  ناتوانیت لای بدەیت ، بەشێوەیەك ڕەفتار بكە توانای ئەوەت هەیە سەر بكەویت بەسەر كێشە و ناخۆشیەكانی ژیانت .

6- " دەبوو ئەو كارەم بەشێوەیەكی دیكە ئەنجامبدایە"كاتێك لە كارێكدا سەركەوتن بەدەست ناهێنیت و زۆر ماندوو بویت بە دەستیەوە ئاسای وەریبگرە و سەرزەنشتی خۆت مەكە بەدرێژای ماوەیەكی زۆر ، ئەو ڕێگەیە تەواو بكە كە پێویستە بیكەیت بۆ ئەوەی بگەیت بە خەون و هیواكانت .

7- هیچ بژاردەیەكم لەبەردەستدا نیە : بە پێچەوانەوە ژیانی مرۆڤ پڕە لە چانس و ڕێگەی جیاواز مرۆڤ خۆی دەتوانێت ئەوە هەڵبژێرێت كە مەبەستێتی كەسە سەركەوتوەكانیش هەمیشە گونجاوترین ڕێگە هەڵدەبژێرن بۆ ئەوەی بگەن بەوەی مەیەستیانە .

سەرچاوە:HuffPostArabi




ئه‌م بابه‌ته 1381 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.