‌ڤیدیۆیی هاوسەرگیری پیاوێكی بەتەمەن و كچێكی منداڵ لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەرای ناوەتەوە

وێستگە ستایل-


وێستگە ستایل-



گرتەی ڤیدیۆیی هاوسەرگیری پیاوێكی بەتەمەن و كچێكی منداڵ لە تۆڕی كۆمەڵایەتی (فەیسبووك و تویتەر و ئنستگرام ) هەرای ناوەتەوە و دەوترێت پیاوەكە تەمەنی 79 ساڵە و كچەكە تەمەنی تەنها 13 ساڵە .

ئەوەی لە ڤیدیۆكەدا دەردەكەوێت لە یەكێك لە وڵاتەكانی خلیج ڕویداوە و كۆمەڵێك ئافرەتن پێشوازی لە پیاوێكی بەتەمەن دەكەن و دەرگای ماڵەكەیان بۆ كردۆتەوە بۆ ئەوەی بچێتە ژووری نوستنەكەی و كچێكی منداڵیان بۆ ئامادەكردوە وەك بووك .

بڵاوبونەوەی ئەم ڤیدیۆیە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان هەرای ناوەتەوە و ئەوانەی ئەم گرتەیەیان بینیوە بە كارێكی نامرۆڤانەی ناودەبەن و پێیان وایە هاوسەرگیری كچی منداڵ و پیاوی بەتەمەن هێشتا نەرتێكە و لەهەندێك شوێندا ماوە .





AM:10:38:12/01/2017


ئه‌م بابه‌ته 18702 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌