‌مانای بینينی مردوو لە خەودا


وێستگە ستایل-


شیكەرەوەكانی خەون لێكدانەوەی تایبەتیان هەیە بۆ بینینی مردوو لە خەودا لەوانەش:

1- ئەو كەسەی نەخۆش بێت و مردوو ببینێت لە خەویدا ئەوە مانای چاكبونەوەیەتی .

2- ئەو كەسەی سجن بێت و لە خەویدا خەون بە مردووە ببینێت ئەوە مانای ڕزگاربوونی لە بەندینخانە دەگەیەنێت .

3- بینينی مردوو لە خەودا لە لایەن كەسێكی ئاساییەوە بە مانای كەمتەرخەمی لە دین و دینداری دەگەیەنێت .

4- ئەگەر كەسێك مردبێت و خەوی پێوە ببینیت و لە خەوتدا مردوەكە ژن بهێنێت ئەوە مانای وایە مردوەكە دەچێتە  بەهەشتەوە .

-5 ئەو كەسەی ببینێت لە خەویدا مردوە ئەوە مانای وایە تەمەنی درێژ دەبێت یان ئەگەر هاوسەرگیری نەكردبێت هاوسەرگیری دەكات و یان سەفەر دەكات .

6- ئەو كەسەی لە خەویدا كردنی خۆی ببینێت و كفن نەكرێت ئەوە مانای وایە دوژمنەكانی سەرشۆڕ دەبن .

7- زیندوبونەوە دوای مردن لە خەودا بەمانای دەوڵەمەند بوون دێت دوای هەژاری و بەختەوەریە دوای ناخۆشی .

8- بیبینی مردوو لە خەودا كە نان و خواردنی خەڵكی زیندوو بخۆن مانای ئەوە دەبەخشێت نرخی خۆراك و پێویستی ژیان گران دەبێت .

9- ئەوەی مردوو لە خەودا بە كەسی زیندوو بڵێت كە چۆتە خەویەوە ئەوە قسەكانی ڕاستە و درۆی تیادا نیە .

10- بیبینی كەسێك  لە خەودا كە لە ڕاستیدا مردبێت  بەمانای ئەوەدێت مردوەكە دلخۆشە .

11- ئەو كەسەی لە خەویدا بەدوای مردویەكدا بڕوات ئەوە مانای وایە كەسە زیندوەكە هەمان ڕێڕەوی ئەو كەسەی گرتوە كە مردوە و كارەكانی ئەو دووبارە دەكاتەوە .

12- مردنی منداڵی كوڕ لە خەودا بەمانای ڕزگاربوون دێت لە كێشە و دوژمن.

13- ئەو كەسەی لە خەویدا ببینێت مردوە و كفن و دفنی خۆی ببیێت ئەگەر هاوسەرگیری نەكردبێت ئەوە هاوسەرگیری دەكات .

14-ئەو كەسەی لە خەویدا خواردن و خواردنەوە بە مردوو بدات ئەوە مانای وایە سەروەت و سامانەكەی زیانی پێدەگات .

15- ئەو كەسەی لەگەڵ مردوو بخەوێت لە خەویدا بەمانای تەمەن درێژی دێت .

سەرچاوە: نواعم




ئه‌م بابه‌ته 14425 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2015. westga.net. All Rights Reserved.