‌بەڤیدیۆ...سۆزان كەمال "نەشتەرگەری جوانكاریم ئەنجامداوە"

 
وێستگە ستایل-


سۆزان كەمال  خانمە پێشكەشكاری كەناڵی كوردماكس لەڕێی وەڵامدانەوەی بۆ ئەو قسانەی ماوەیەكە لەسەری دەوترێت نەشتەرگەری جوانكاری كردوە دەڵێت " بەڵێ تەنها نەشتەرگەری جوانكاری لوتم كردوە چونكە بە پێویست زانیوە ئەم كارە بكەم و بەهیچ شێوەیەك بۆتۆكسم نەكردوە و هیچ نەشتەرگەریەكی دیكەم نەكردوە "

سۆزان دەڵێت " لەدوای بڵاوكردنەوەی وێنەیەكم كە دەردەكەوێت نەشتەرگەریم بۆ بچوككردنەوەی لوتم كردوە توانجی زۆرم لێدرا بەڵام هەر ئەو كەسانە دواتر داوای ناونیشانی ئەو پزیشكەیان لێكردم كە نەشتەرگەریەكەم لاكردوە.

ئەم خانمە ماوەیەكی لە كەناڵی nrt2  پێشكەشكار بوو و ئێستاش لەكەناڵی كوردماكس پێشكەشكارە و بەوتەی خۆی بۆ ماوەی سێ مانگە لەكاری پێشكەشكاری دوور كەوتۆتەوە چونكە پرۆگرامەكەی گۆڕانكاری بەسەردا دێت .






 

Photo by @hawrefarooq @kmagazin_net @kurdish_singers @kurdish_world_singers

A photo posted by SoZaN presenter kurdmax tv 💻 (@sozankamalofficial) on







ئه‌م بابه‌ته 32965 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright 2017. westganews.com. All Rights Reserved.