له‌سه‌ر دره‌ختێك خۆی شاردبوه‌وه..ڤیدیۆی ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه‌ی مۆسكۆ
ویستگە نیوز-
هه‌واڵی نوێ سه‌باره‌ت به‌و رووداوه ترسناكه‌ی پایته‌ختی روسیای هه‌ژاند، بریتییه له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، تێیدا پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له هێرشبه‌ره‌كانی سه‌ر هۆڵی كرۆكۆس ستی، بۆ ئاهه‌نگی مۆسیقی له مۆسكۆ، ده‌رده‌كه‌وێت. ئه‌مه دوای ئه‌وه‌ی له یه‌كێك له دارستانه‌كانی ناوچه‌ی بریانسكی سه‌ر سنور، چووه‌ته سه‌ر دره‌ختێك و هه‌وڵیداوه له‌وێدا خۆی بشارێته‌وه.
به گوێره‌ی گرته ڤیدیۆییه‌كه كه له لایه‌ن ئه‌ندامێكی هێزه ئه‌منییه‌كانی روسیاوه گیراوه و به‌شداربووه له پرۆسه‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌دا، دالیرجۆن میرزۆیف درده‌كه‌وێت له‌سه‌ر یه‌كێك له دره‌خته‌كانه و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه گه‌مارۆدراوه.
دوای ئه‌وه‌ی باز ده‌داته خواره‌وه و ده‌یه‌وێت هه‌ڵبێت، ده‌ستگیر ده‌كرێت و هه‌ر له‌وێدا به‌خێرایی لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و پێی ده‌ڵێن ناوی ته‌واوه‌تی چییه و بۆ چ لایه‌ك كارده‌كه‌یت، پاشان ده‌یپشكنن و هه‌ردوو ده‌ستی ده‌به‌ستنه‌وه.
میرزۆیف كه ته‌مه‌نی 32 ساڵه، هاوڵاتییه‌كی خه‌ڵكی تاجیكستانه، 4 منداڵی بچووكی هه‌یه، به گوێره‌ی راگه‌یاندنی رۆژنامه‌وانی دادگای شاری مۆسكۆ، ددانی ناوه به هه‌مو ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی، سه‌باره‌ت به هێرشه خوێناوییه‌كه‌ی سه‌ر پایته‌ختی روسیا، روبه‌رووی كراوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به پیی وته‌كانی په‌یامنێری كه‌ناڵی ئه‌لعه‌ره‌بییه/ ئه‌لحه‌ده‌س، میرزۆیف مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی كاتی بۆ سێ مانگ له نۆڤۆسیبیركی روسیا هه‌بووه.
تۆمه‌تبارن به‌تیرۆر
دادگای مۆسكۆ ئه‌و 4 كه‌سه‌ی بۆ ماوه‌ی دوو مانگ له زیندان هێشتووه‌ته‌وه، چونكه گومانی ئه‌وه‌یان لێده‌كرێت هێرشی سه‌ر هۆڵی ئاهه‌نگه‌كانی ده‌وروبه‌ری پایته‌ختی روسیایان ئه‌نجامدابێت كه بووه هۆی كوژرانی 137 كه‌س.
دادگای باسمانی له مۆسكۆ، له به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت ئه‌و چوار كه‌سه تۆمه‌تی "تیرۆر"یان له‌سه‌ره و روبه‌ڕووی سزای زیندانیكردنی هه‌تا هه‌تایی ده‌بنه‌وه. هه‌ر بۆیه ماوه‌ی ده‌ستگیركرنه‌كه‌یان كه بڕیاربوو تا 22 مایس بێت، بۆ درێژكراوه‌ته‌وه، تا كاتی دادگایی كردنیان كه هێشتا رۆژه‌كه‌ی دیاری نه‌كراوه.
ئاشكرایه هێرشه خوێناوییه‌كه، له رێگه‌ی ته‌قه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی له هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ئاگر كردنه‌وه له رێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆمب له هۆڵی كرۆكۆس ستی، ئه‌نجامدراوه. ئه‌مه پێش ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگی تیمی رۆكی روسی به‌ناوبانگ "پیگنیگ" ده‌ست پێبكات كه له ئامارێكی ناكۆتایدا بووه هۆی كوژرانی زیاد له 137 كه‌س و برینداربوونی 180 كه‌سی دیكه و رێكخراوی داعش به‌رپرسیاره‌تی هێرشه‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ.
ئه‌و هێرشه دوای دوو هه‌فته هات، له هۆشداری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له روسیا، به‌وه‌ی "توندڕه‌وه‌كان" پلانیان هه‌یه به‌م نزیكانه هێرش بكه‌نه سه‌ر روسیا.
بۆ بینینی ڤیدیۆکە کلیک لێرە بکە...
PM:05:32:26/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1560
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت