سه‌رۆك كۆمار: په‌له‌بكرێت له خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
له میانی پێشوازیكردنی له وه‌زیری دارایی، سه‌رۆك كۆماری عێراق داوایكرد په‌له‌بكرێت له په‌له‌كردن له خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و گرێبه‌سته‌كان و سودمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌ت دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی.
نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق، له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28-3-2024 د.له‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆمار له كۆشكی سه‌لام له به‌غدا پێشوازیكرد له ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "له دیداره‌كه‌دا ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی ئابوری و دارایی تاووتوێ كران و سه‌رۆك كۆمار ئاماژه‌ی به گرنگی گرتنه‌به‌ری پلانی ستراتیژی مۆدێرن كرد، كه ئاستی ئابوریی عێراق گه‌شه‌پێبدات و كار بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی لایه‌نی دارایی حكومه‌ت و هاووڵاتیان بكات".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "سه‌رۆك كۆمار جه‌ختیكرده‌وه له پێویستی په‌له‌كردن له خه‌رجكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و خانه‌نشینانی مه‌ده‌نی و سه‌ربازی و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و گرێبه‌سته‌كان و سودمه‌ندانی تۆڕی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌تایبه‌ت دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی".
سه‌ۆك كۆمار وتی: "دواكه‌وتنی خه‌رجكردنی شایسته داراییه‌كانی ئه‌و چین و توێژانه، راسته‌وخۆ كاریگه‌رییان له‌سه‌ر بارودۆخی ژیان و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له هه‌رێمدا هه‌بووه".
هاوكات پێویستی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ھه‌ماھه‌نگی و ھاوكاری نێوان ده‌سه‌ڵاتی جێبه‌جێكردن و یاسادانانی دوپاتكرده‌وه بۆ په‌سندكردنی بودجه‌ی گشتی بۆ ساڵی 2024 و پاڵپشتیكردنی به‌رنامه‌ی خزمه‌تگوزاریی حكومه‌ت، سه‌ره‌ڕای ئاسانكاری بۆ رێكاره‌كانی وه‌به‌رھێنان و ھه‌وڵدان بۆ ئاماده‌كردن و ده‌ركردنی یاسا، كه له به‌رژه‌وه‌ندیی باشتركردنی ژیانی عێراقییه‌كانه له سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا.
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی به په‌رۆشی وه‌زاره‌ت كرد بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی وه‌زاری به‌مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی لایه‌نی ئابوری، به‌شێوه‌یه‌ك كه ده‌رفه‌ت بۆ گه‌شه‌پێدانی هه‌مه‌لایه‌نه بڕه‌خسێنێت له‌پێناو پێشكه‌شكردنی باشترین خزمه‌تگوزاری به هاووڵاتیان.
PM:04:30:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1416
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت