د. نه‌رمین مه‌عروف: تا مووچه‌ی شوبات دابه‌ش نه‌كرێت، به‌غدا مووچه‌ی ئادار نانێرێت
د. نه‌رمین مه‌عروف
وێستگه‌نیوز-
ئه‌ندامێكی كوردی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه تا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگی شوبات دابه‌ش نه‌كات، به‌غدا مووچه‌ی مانگی ئادار نانێرێت.
د. نه‌رمین مه‌عروف ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ كوردسات نیوز، وتی: "تاكو حكومه‌تی ھه‌رێم مووچه‌ی مانگی شوباتی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شنه‌كات، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق پاره نانێرێت بۆ مووچه‌ی مانگی ئاداری فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه "ناردنی لیستی مووچه‌ی مانگی ئاداری فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم بۆ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، ھیچ سوودێكی نابێت بۆ ناردنی ئه‌و مووچه‌یه".
راشیگه‌یاند كه "تاوه‌كو مووچه‌ی مانگی شوبات دابه‌ش نه‌كرێت و وردبینییه‌كانی نه‌نێردرێته‌وه بۆ عێراق، مووچه‌ی مانگی دواتر نانێردرێت".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه هه‌رچه‌نده دوێنێ 27ی ئادار مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوبات ده‌كرێت، به‌ڵام تا ئێستا لیستی دابه‌شكردنی به فه‌رمی رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
PM:05:34:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 912
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت