وێستگه هۆكاری دابه‌شنه‌كردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه
وێستگه‌نیوز، شاهین فوئاد-
هۆكاری رانه‌گه‌یاندنی واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، نه‌هاتنی به‌شه‌بودجه‌كه‌یانه له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست په‌یامنێری وێستگه، كه‌وتووه به‌هۆی نه‌ناردنی به‌شه‌بودجه‌كه‌یان له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه، واده‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی هه‌رێم رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
به‌پێی ئه‌وه‌ی ده‌ست وێستگه‌نیوز كه‌وتووه، لیستی پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كان نێردراوه بۆ به‌غدا و بڕیاربوو ئه‌مڕۆ بودجه‌كه‌یان بێت، به‌ڵام نه‌هات".
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌وباره‌وه به وێستگه‌ی وت: "له‌گه‌ڵ ناردنی به‌شه بودجه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كان له‌لایه‌ن به‌غداوه، راسته‌وخۆ ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه‌وی ئه‌وانیش ده‌كرێ".
ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 28ی ئاداری 2024 وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی شوباتی رابردووی راگه‌یاند، به‌ڵام پێشمه‌رگه و هێزه ئه‌منییه‌كانی تێدانییه.
PM:05:57:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 3892
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت