بافڵ تاڵه‌بانی له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا كۆبووه‌وه
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له روسیا له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆبۆوه و دوایین گۆڕانكارییه سیاسی، ئابووری و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌یان تاوتوێكرد.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له مۆسكۆ له‌گه‌ڵ سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا كۆبووه‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هاتووه كه "له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ، لێپرسراوی مه‌كته‌بی په‌یوه‌ندییه‌كان ئاماده‌بوو، دوایین گۆڕانكارییه سیاسی، ئابووری و ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه تاوتوێكران و جه‌خت له په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان، عێراق و روسیا كرایه‌وه له چوارچێوه‌ی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكاندا".
سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردووی مۆسكۆ كه خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی كرده قوربانی، بافڵ تاڵه‌بانی پرسه و هاوخه‌میی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی گه‌یانده گه‌ل و وڵاتی روسیا و جه‌ختی له پته‌وكردنی هه‌وڵه جیهانییه‌كان كرده‌وه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بیری توندڕه‌وی، هه‌ماهه‌نگیی نێوان وڵاتان بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ئاڵنگارییه ئه‌منییه‌كان و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی تیرۆر كه تاوه‌كو ئێستاش هه‌ڕه‌شه له مرۆڤایه‌تی ده‌كات.
له‌درێژه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی یه‌كێتی هه‌ڵوه‌سته‌ی له‌سه‌ر دوایین پێشهات و گۆڕانكارییه‌كان كرد و ستراتیژیی یه‌كێتی خسته‌ڕوو، هه‌روه‌ها جه‌ختی له "گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه سیاسییه‌كان كرده‌وه به ئاڕاسته‌ی پاراستنی ئاسایش و سه‌قامگیری".
وتیشی: "پێویسته سه‌روه‌ریی خاكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان پارێزراوبێت و وڵاته‌كه‌مان نه‌بێته جێگه‌یه‌ك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ناكۆكییه‌كان".
له‌به‌رامبه‌ردا سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا پابه‌ندبوونی روسیای به ئاشتیی درێژخایه‌ن له ناوچه‌كه دووپاتكرده‌وه له رێگه‌ی سیاسه‌تی ده‌ستوه‌رنه‌دان له كاروبار و سه‌روه‌رییه‌كانی عیراق، هاوكات هه‌ردوولا پێویستیی پاراستنی سه‌قامگیریی سیاسی و ئاشتییان له عیراق و ناوچه‌كه دووپاتكرده‌وه.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه "په‌یوه‌ندییه مێژووییه‌كانی نێوان گه‌لی كورد و روسیا ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بوو و هه‌ردوولا به‌په‌رۆشییه‌وه جه‌ختییان له په‌ره‌پێدان و فراوانتركردنی كرده‌وه، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی مام جه‌لال له دانانی نه‌خشه‌ڕێگای په‌یوه‌ندییه‌كه، به‌رزنرخێنرا و هه‌ردوولا هاوڕابوون، پابه‌ندبوون به‌و نهخشهڕێیهوه ده‌بێته مایه‌ی فراوانكردنی هاریكاری و هه‌ماهه‌نگییه‌كان و له‌به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولا ده‌بێت".
PM:08:29:28/03/2024
ئه‌م بابه‌ته 1596
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت