دادگای فیدڕاڵیی عێراق له‌سه‌ر سكاڵایه‌كی دیكه‌ی دژبه‌ هه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌


وێستگه‌ نیوزـ

بریاره‌ سەرەتای‌ هەفتەی‌ داهاتوو دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵیی عێراق تاوتوێی سکاڵایەک بكات كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ ناچارکردنی‌ هەرێمی‌ کوردستان بۆ جێبەجێکردنی‌ بڕیارێکی‌ حکومەتی‌ به‌غدا كه‌ تیایدا داوای له‌ هه‌رێم كردوه‌ تا 30ی‌ حوزەیرانی‌ 2024 کەمپی‌ ئاوارەکان دابخات.

 له‌ خشته‌ی كاری دادگاكه‌دا هاتووه‌: رۆژی یەکشەممە، 31ی‌ ئاداری‌ 2024، یەکەم دانیشتنی دادگای فیدڕاڵی تایبه‌ت ده‌بێت به‌ تاوتوێکردنی سکاڵایەکی وەزیری‌ کۆچ و کۆچبەرانی‌ عێراق تۆماری کردووە. 
 
سکاڵاکە لەلایەن ئیڤان فایەق، وەزیری‌ کۆچ و کۆچبەران تۆمارکراوە لە دژی‌ هەریەک لە سەرۆکی‌ هەرێمی‌ کوردستان و سەرۆکی‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان، وەزیری‌ ناوخۆ و داواکراوە بەرپرسانی‌ هەرێمی‌ کوردستان ناچار بکرێن بڕیاری‌ ژمارە 24007 ی‌ ساڵی‌ 2024ی‌ ئەنجومەنی‌ وەزیرانی عێراق جێبه‌جێ بكه‌ن کە تایبەتە بە گەڕاندنەوەی‌ ئاوارەکانی‌ هەرێمی‌ کوردستان و داخستنی‌ کەمپی‌ ئاوارەکان.


PM:04:53:29/03/2024


ئه‌م بابه‌ته 4108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو