كۆمسیۆنی عێراق چه‌ند كاندیدێكی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانی دوورخسته‌وه
وێستگه نیوزـ
بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی خۆكاندیدكردن کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق بە نوسراوێکی فەرمی ئەنجومەنی چەند كاندیدێكی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی دوورخستەوە.
له نوسراوه فه‌رمییه‌كه‌دا باس له‌وه‌كراوه كه بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی خۆبەربژێرکردن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجومەنی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق گۆڕانکاریی لە لیستی كاندیده‌كان کردوه و ژماره‌یه‌كی لێ دوورخستونه‌ته‌وه كه به‌مجۆره‌یه:
دوورخستنەوەی پەخشان عەبدولڕەحمان و دانانی ئامینە محەمەدی لەجێگەی.
دوورخستنەوەی ئاواز تۆفیق عەبدولعەزیز و دانانی رەنگین جەبار لە جێگەی.
دوورخستنەوەی سارا نەجمەدین لە لیستی بەرەی گەل و دانانی یاد فیکرەت لەجێگەی.
دوورخستنەوەی كاوار نیعمەت لە لیستی هەڵوێست لە بازنەی دهۆك.
زیادکردنی نەرمین محەمەد ساڵح بۆ لیستی بزووتنەوەی رابیتەی ئیسلامی لە بازنەی هەولێر.
PM:12:20:17/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 2264
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت