وته‌بێژی وه‌زاره‌تی دارایی هه‌رێم: پرسی مووچە بە تەواوەتی چارەسه‌ر کراوە
دیمه‌نێك له كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه
وێستگهنیوزـ
هونه‌ر جه‌مال، وتەبێژی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، پرسی مووچە بە تەواوەتی چارەسه‌ر کراوە و هه‌فته‌ی داهاتوو به‌غدا ده‌ست به دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسان ده‌كات و سه‌ره‌تاش مووچه‌ی خانه‌نشینی بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە 17ی نیسانی 2024، هونەر جەمال، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا
كه په‌یامنێری وێستگه‌نیوز ئاماده‌ی بوو
رایگه‌یاند: "پێمانوایە پرسی مووچە بە تەواوەتی چارەسەر بووە، لە سەردانەکەی ئەم هەفتەیەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ ئەمریکا، جەخت لەوە کرایەوە، بابەتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان چارەسەر بووە و پرسی مووچە چیدیکە نابێتە گرفت، چونکە مافێکی بنەڕەتی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە".
لەبارەی دابەشکردنی مووچەی مانگی چوار، هونەر جەمال باسی له‌وه‌كرد: "حکومەتی عێراق مانگانە لە دوای 18ی مانگەوە مووچە دابەش دەکات، سەرەتا مووچەی خانەنشینان (بۆ هەرێمی کوردستان) دەنێرێت، دواتر مووچەی وەزارەت و فەرمانگەکانی دیکە دەنێرێت".
ده‌شڵێت: "بەو پێوەرەبێت دەبێت هەفتەی داهاتوو دابەشکردنی مووچە لە عێراق دەستپێبکات و ئێمەش تا ئەو کاتە هەموو ئامادەکارییەک دەکەین بۆ ئەوەی لیستی مووچەی فەرمانبەران رەوانەی بەغدا بکەین، بۆ ئه‌وه‌ی له کاتی خۆیدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دابەش بکەین".
لەبارەی خەرجکردنی مووچەی هەر سێ مانگی کۆتایی ساڵی رابردوو، هونه‌ر جه‌مال وتی: "پێشتر مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە نووسراوی فەرمی داوای خەرجکردنی ئەو سێ مووچەیەی کردووە، بەڵام تا ئێستا وەڵامێکی ئەرێنیمان بەدەست نەگەیشتووە کە چۆن مامەڵە (لەگەڵ ئەو سێ مووچە) دەکرێت. واتا عێراق ئەو پارەیەی خەرج نەکردووە، چونکە یاسای بودجە وەک خۆی جێبەجێ نەکراوە".
PM:04:46:17/04/2024
ئه‌م بابه‌ته 524
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت