پارشێو بە تەڵاقدانی دا


وێستگەنیوز-


پیاوێكی ئەردەنی هاوسەرەكەی تەڵاقدا لەبەر ئەوەی بۆ پارشێوكردن خەبەری نەكردۆتەوە و خۆی چەند خولەكێك پێش یانگی بەیانی خەبەری بۆتەوە .

 گۆڤاری( القدس العربی ) لەڕێی دەزگاكانی ڕاگەیاندنی ئەردەنیەوە ئەو هەواڵەی بڵاوكردەوە پیاوێكی بەڕەگەز ئەردەنی لەبەر ئەوەی هاوسەرەكەی خەبەری نەكردۆتەوە بۆ پارشێو هاوشێوەی پارشێوەكانی دیكە و خۆی چەند خولەكێك پێش بانگی بەیانی خەبەری بۆتەوە بینیویەتی هاوسەرەكەی لەگەڵ دراوسێكەیان پارشێو دەكەن و ئەمیان خەبەر نەكردۆتەوە .

هاوسەری ئەم پیاوە دوای ئەوەی بە مێردەكەی ڕاگەیاندوە لەبەر ئەوەی دراوسێكەیان شەرم نەكات و بمێنێتەوە بۆ پارشێو كردن مێردەكەی خەبەر نەكردۆتەوە و بە دراوسێكەیانی وتوە كە مێردەكەی هیچكات پارشێو ناكات .

بەڵام توڕەی مێردی ئەم ئافرەتە گەشتۆتە ڕادەیەك بەهۆیەوە هاوسەرەكەی تەڵاقدا و دوای ئەوەی ئەم دوو هاوسەرە كێشەكەیان بردە لای یەكێك لە موفتیەكانی و باسی دۆخەكەی خۆیانیان كرد ، موفتی ئەوەی پێ گەیاندن كە یەكەم تەڵاقی ئەو پیاوە كەوتوە چونكە لەكاتێكدا ئەو پیاوە هاوسەرەكەی تەڵاقداوە لەسەر خۆی بوە و هیچ كێشەیەكی نەبوە .



PM:01:43:26/06/2016


ئه‌م بابه‌ته 3760 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو