له‌بری ماچ كه‌وتنه شه‌ڕه بۆكس
وێستگه‌نیوزـ
له زه‌ماوه‌ندێكدا له تونس، بوكێ به جوانترین شێوه و به جله سپییه‌كانییه‌وه ده‌ركه‌وت، به‌ڵام له‌پڕ گۆڕه‌پانی ئاهه‌نگ بوو به حه‌له‌به‌ی مشته‌كۆڵه.
دیمه‌نه‌كه زۆر سه‌یر بوو له شه‌وێكدا كه ده‌بوو رۆمانسیه‌ت و گۆڕینه‌وه‌ی ماچ قسه‌ی تێدا بكردایه نه‌ك بۆكس و مشته‌كۆڵه، گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش له‌ناو گه‌نجاندا له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستاوده‌ستێكی زۆری پێكرا و هه‌ندێك پێی سه‌رسام و هه‌ندێكیش پێیان سه‌یر بوو، ئه‌گه‌ر بشزانرایه هۆكاره‌كه‌ی چییه، سه‌رسامیش نه‌ده‌بوون.
زاوا ناوی مه‌روان سه‌یفیه و پاڵه‌وانی یاریی كی بۆكسینگ-ه و له‌سه‌ر ئاستی جیهان له پله‌ی سێیه‌مدایه، مه‌روان ویستی سوپرایزێك بۆ ژنه فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی بكات كه ئه‌ویش پاڵه‌وانی فه‌ره‌نسایه له هه‌مان یاری و چه‌ند نازناوێكی نێوده‌وڵه‌تیشی به‌ده‌ستهێناوه.
مه‌روان زه‌ماوه‌نده‌كه‌ی له پارێزگای (بنزرت) له باكوری تونس سازكرد و له‌سه‌ر ته‌خته‌ی زه‌ماوه‌ند داوای له ژنه‌كه‌ی كرد بۆ چه‌ند خوله‌كێك له‌به‌رده‌م سه‌دان ئاماده‌بووی ئاهه‌نگه‌كه بۆ چه‌ند خوله‌كێك وه‌ك دوو وه‌رزشوانی هه‌مان یاری روبه‌ڕوی یه‌كتر ببنه‌وه.
چیرۆكی خۆشه‌ویستیی نێوان مه‌روان لیدڤین له توركیاوه ده‌ستپێكرد و له‌وێ له‌میانی پاڵه‌وانێتیی كیك بۆكسینگ یه‌كترینا بینیووه و یه‌كتریان خۆشویستووه، پاشان ئه‌م په‌یوه‌ندییه په‌ره‌ی سه‌ند تا له مانگی حوزه‌یرانی 2016 به هاوسه‌رگیری كۆتایی هات.
لیدڤین ده‌ڵێت: سوربووم له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مه‌راسیمی هاوسه‌رگیرییه‌كه به‌پێی دابونه‌ریتی تونسی بڕوات، ئێمه له‌ناوجه‌رگه‌ی ئاهه‌نگه‌كه‌دا بووین كاتێك مه‌روان داوای لێكردم روبه‌ڕوی ببمه‌وه."
وتیشی: "ده‌ترسام مه‌روان بیری بچێته‌وه كه من هاوسه‌ریم و ركابه‌ری نیم، چه‌ندین جاریش ئاگادارم كرده‌وه كه ده‌ست له قژ و ده‌موچاوم نه‌دات و جوانكاری و ته‌رسیحه‌كه‌ی قژم تێك نه‌دات."
PM:02:57:29/06/2016
ئه‌م بابه‌ته 2698
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت